ناس کورد-
فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌پەرلەمانى عێراق ئاماده‌كاری بۆ قۆناغى گفتوگۆكانى پڕۆژه یاسا بودجه‌ى 2021 ده‌كات و جەخت لە پاڵپشتیکردنى ماددەکانى پەیوەست بە هەرێم لە پڕۆژەکەدا دەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رێزان شێــخ دلێر پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتى لەراگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "پڕۆژه یاسای بودجه كه‌موكورتى زۆری تێدایە به‌تایبه‌ت به‌هۆی زۆری خه‌رجیه‌كانى حكومه‌ت و رێژى فراوانى كورتهێنان له پڕۆژه یاساكه".
وتیشی"له‌كۆبوونه‌وه‌كى فراکسیۆنى یەکێتیدا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له پاڵپشتى ته‌واو بۆ په‌سه‌ندكردنى هه‌ردوو مادده‌ى 10و11 پڕۆژه‌كه كه‌تایبه‌ته به‌به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان و موچه‌ى موچه‌خۆرانی هه‌رێم".
رێزان شێخ دلێر جه‌ختى كرده‌وه هه‌موو هه‌وڵێكى خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ "بۆ دوورخستنه‌وه‌ى قووتى خه‌ڵكى له‌ململانێ سیاسیه‌كان و ناچاركردنى حكومه‌ت به‌م یاسایه به‌پێدانى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم".
دوێنی شەممە 9ى کانونى دووەمى 2021 پەرلەمانى عێڕاق لەسەر پرۆژە یاساى بودجەى ئەمساڵ کۆبووەوە و خوێندنەوەى یەکەمى پرۆژە یاساکەى کۆتایى پێهێنا.
لە پڕۆژەکەدا، پشکی هەرێم بە %12.67 دیاریکراوە، بەمەرجی ڕادەستکردنی نەوت نیوەی داهاتی دەروازە سنورییەکان، بەڵام دیار نییە ئەو بڕگەیە وەک خۆى تێدەپەڕێت یاخود نا.