ناس کورد-
بهرپرسی پهیوهندییهكانی دهرهوهی پارتی بوونى بایدن بەسەرۆکى ئەمریکا بە "دەرفەت" بۆ کورد ناودەبات، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت فریادڕەسی کورد نییە و ئەو کەسە نییە کە پێشتر 24 جار هاتە کوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هوشیار سیوەیلی لە وتارێکدا لە میدیاى فەرمى پارتى (10ى کانوونى دووەمى 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە نوسیویەتى "بە پشتبەستن بە مێژووی سیاسی سەرۆک بایدن و بەرپرسی ڕاستەوخۆی فایلی عێراق کاتێک جێگری سەرۆک بوو بۆ ماوەی هەشت ساڵ، ئەو کەسێکە بە ئێستا و ڕابردووی کورد ئاشنایە و بەلایەنیکەمەوە، سۆزیکی ڕاستەقینەی بەرامبەر بە دۆزی کورد هەیە. هاتنی ئەو بۆ کۆشکی سپی دەرفەتێکی ترە بۆ گەلی کوردستان".
دەشڵێت هەروەها گەڕانەوەی برێت مەکگۆرک وەک بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە وەزارەتی دەرەوە، پێشهاتێکی پۆزەتیڤە و ئەو شارەزاییەکی باشی دەربارەی هەرێمی کوردستان و ماف و داخوازییەکانی هەیە.
لەگەڵ ئەوەشدا سیوەیلى نوسیویەتى سەرۆکی نوێی ئەمەریکا فریادڕەسی کورد نییە و ئەو بایدنە نییە کە ئەندامی ئەنجوومەنی سەنات و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەو ئەنجوومەنە و جێگری سەرۆک بوو.
رونیشیکردووەتەوە "ئەو چیتر ئەو کەسە نییە کە ٢٤ جار لەمەوبەر سروشتی کار و پێگە و بەرپرسیارێتییەکەی هێنابێتییە کوردستان، ئەو ئێستا سەرۆکی ئەمەریکایە و گەر لە دڵیشەوە حەز بکات هاوکاری کورد بکات، دەستکراوە نییە".