کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەپارێزی هەڵەبجە، دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر ماسی ڕاوكراوی گەورەدا گرتووە، كە یەكێك لە ماسیەكان كێشی 60 كیلۆ گرام بووە. . بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەپارێزی پارێزگای هەڵەبجە، بنكەی پۆلیسی دارستانی سیروان توانیوویانە دەستبەسەر ژمارەیەك تۆڕی ڕاوكردنی ماسی و ماسیی ڕاوكراودا بگرن. . ئاماژە بەوەشكراوە، چالاكیەكە لەدەریاچەی سیروان ئەنجامدراوە و 25 تۆڕی ڕاو لەگەڵ زیاتر لە 300 كیلۆ ماسی دەستی بەسەردا گیراوە، كە یەكێك لەماسیەكانیش كێشی 60 كیلۆ گرام بووە. . ئێستا وەرزی گەرادانانی ماسیە و بەو هۆیەشەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەپارێزییەوە ڕاوی ماسی بەهەموو شێوەكانیەوە قەدەغەكراوە. .