گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جیاوازە لە دوانەکەى تر

نەوەی سێیەمى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ژاپۆن سەریهەڵدا

2021.01.10 - 15:38
App store icon Play store icon Play store icon
نەوەی سێیەمى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ژاپۆن سەریهەڵدا

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستیی ژاپۆن ڕایدەگەیەنێت، دواى پشکنین نەوەیەکى ترى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە چوار گەشتیار کە لە بەڕازیلەوە هاتوون دەرکەوتووە و بەوەش کۆرۆنا نەوەى سێیەمیشى لەدایک بوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، تاکاچى واکیتا، بەرپرس لە وەزارەتى تەندروستیی ژاپۆن (10ى کانونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، نەوەى نوێ ڤایرۆسەکە لە دوو نەوەکەى پێشوو کە بۆ یەکەمجار لە بەریتانیا و باشوورى ئەفریقا دۆزراونەتەوە جیاوازترە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، هێشتا زانیاری ئەوەیان نییە کە ڤایرۆسەکە چۆن و لەکوێوە گۆزراوەتەوە، یاخود ئایا ڤاکسینەکان کاریگەرییان هەیە لەسەری، یان ئایا دەبێتەهۆى سەرهەڵدانى نیشانەى توند.

 

لاى خۆشیەوە، ماڵپەڕى جابان تایمز بڵاوى کردووەتەوە، پەیمانگاى نیشتیمانى بۆ نەخۆشیە گوێزراوەکانى ژاپۆن و چەند لایەنێکى پەیوەندیدارى تر هەستاون بە گەڕان و لێکۆڵینەوە لەسەر بنەچەى ئەو ڤایرۆسە نوێیە.

 

پێشتریش دوو نەوەى ترى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە بەریتانیا و باشوورى ئەفریقیا دۆزرانەوە کە تواناى خۆگۆڕین و خێرا بڵاوبونەوەیان هەیە و ئەوەش ترسێکى ترى لەسەر ئاستى وڵاتان دروستکرد بەوەى تواناى قەڵاچۆکردنى ڤایرۆسەکە لەدەست دەرچووە.