ناس کورد-
تەرمی ئەو کچە ئێزدییەی لەڕێگەی کۆچکردنی بۆ ئەوروپا خنکا گەیشتەوە شاری زاخۆ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران (یەکشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمی کچە کۆچبەر "خاتوون موراد" بە هاوکاری نوێنەری دەزگای لوتکە گەیشتەوە زاخۆ.
خاتون موراد کچە کۆچبەرێکی تەمەن 27 ساڵی ئێزدییە و دانیشتووی زاخۆ بووە، پاش ئەوەی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی هەوڵیان دابوو بپەڕنەوە بۆ یۆنان، لە ڕووباری مەرجیدا لە بەلەمەکە کەوتبووە خوارەوە و خنکابوو.
ڕۆژی شەممە، کوردە یەشار، نوێنەری دەزگای لوتکە لە تورکیا ڕایگەیاند کە تەرمی کچە کۆچبەرەکە لە ڕووباری مەریجدا دۆزراوەتەوە.