گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كار و DNO زۆرترین وەبەرهێنانیان هەیە

هەولێر سامانی نەوتی زیاترە یان سلێمانی؟ شارەزایەك بە ژمارە ڕوونكردنەوە دەدات

2021.01.10 - 14:41
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر سامانی نەوتی زیاترە یان سلێمانی؟ شارەزایەك بە ژمارە ڕوونكردنەوە دەدات

شارەزایەكی بواری وزە ئاشكرایدەكات لەكۆی نۆ (9) بلۆكی بەرهەمهێنەری نەوت لەهەرێمی كوردستان هەشت (8) یان لەسنوری پارێزگای هەولێردان، سەرجەمیشیان 7.92% بەرهەمی نەوتی هەرێم پێكدەهێنن و زۆرترین وەبەرهێنانیش بۆ كۆمپانیاكانی كار و دی ئێن ئۆ ـ یە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یادگار سدیق، لە ڕێكخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، لە روونكردنەوەیەكی شیكاریدا ئەمڕۆ (10 كانون الثاني 2021) كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە، باس لەوە دەكات لە هەرێمدا تائێستا تەنها نۆ (9) بلۆکی نەوتی لە قۆناغی بەرهەمهێناندان، هەشت( 8) لەم بلۆکانە دەکەونە پارێزگای هەلێرەوە کە بە هەمویان رێژەی 7.92%   هەموو بەرهەمی نەوتی هەرێم پێک دەهێنن و سیان لەو كێڵگانەش كە تاوكی و تەق تەق و خۆمەڵەن بەرهەمی رۆژانەیان 300 هەزار بەرمیل نەوتە.

 

بەپێی داتاكانی كە ئەم شارەزایە بڵاویكردووەتەوە تەنهایەک کێڵگەی بەرهەمهێنی نەوت لە ناوچەی سلێمانی و گەرمیان تا ئێستا هەیە (کێڵگەی گەرمیان) کە بەرهەمی ڕۆژانەی بە پێی دوا ئامارەکان بریتییە لە 24 هەزار بەرمیل نەوت.

 

هەروەها دەڵێت هەرچەندە کێڵگەی تەقتەق لەڕووی ئیدارییەوە کەوتووەتە سەر پارێزگای هەولێر بەڵام لێرەدا لەسەر ناوچەی سلێمانی حسابی دەکەین و لە کۆتایی ٢٠٢٠ دا ئاستی بەرهەمی ئەم کێڵگەیە بریتی بووە لە 8 هەزار و 580 بەرمیل نەوت، هەردوو كێڵگەكەی لەکاتێکدا لە ساڵی 2015 یەكێك  بووە لە کێڵگە گەورەکانی هەرێم و ئەوکات بەرهەمی رۆژانەی 128 هەزار بەرمیل زیاتر بوو، بەڵام چەند ساڵە بەرهەمی بەوشێوە زۆرە کەمی کردووە. هەردوو کێڵگەكەی ناوچەی کۆیە و گەرمیان تێکڕا 3.7% نەوتی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنن.

یادگار سدیق باسی لەوەش كردووە لەكۆی 14 کۆمپانیا کە پشکیان هەیە لە بلۆکە نەوتییەکانی هەرێم و بەرهەمیان هەیە زۆرترین پشک بەر کۆمپانیای کار و دی ئێن ئۆی نەرویچی دەکەوێت بەو دوو کۆمپانیایە نزیکەی 57% نەوتی هەرێمیان بەدەستەوەیە.

یادگار سدیق گەڵاڵی كە لەبەریتانیا نیشتەجێیە، ئاماژەی بەوەش كردووە هۆكاری ئەم روونكردنەوەیە بۆ ئەوەیە هەركات دەنگۆی جیاکردنەوەی ناوچەیەک لە ناوچەیەکی تری هەرێم سەر هەڵدەدات، جیاکردنەوەی ناوچەی سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە لە ناوچەی هەولێر ودهۆک (زۆنی سەوز) و (زۆنی زەرد) دەبێتە جێگەی باس بە بیانووی ئەوەی کە گوایە ئەم ناوچەیە داهاتی زۆرە و خەڵکەکەی لێی بێبەشە، یان داهاتی ئەم دەڤەرە بۆ هەولێر دەچێت.

 

me_ga.php?id=2125