گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێمی کوردستان؛ چاکسازی و بڕینی مووچە گەیشتە پلەباڵاکان

2021.01.10 - 13:54
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێمی کوردستان؛ چاکسازی و بڕینی مووچە گەیشتە پلەباڵاکان

ناس کورد-

جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، دەست بە چاكسازی لە مووچەی خانەنشینانی پلە باڵا کراوە و موچە نایاساییەکان دەبڕدرێت، سەبارەت بە چاکسازیکردن لە موچەی هێزەکانی 70 و 80-ش دەڵێت، هەر ئەمساڵ کار لەوەشدا دەکرێت، بەڵام پێویستە پارتی و یەکێتی هاوکاربن و هەماهەنگیان هەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

سەعید مستەفا، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان (یەکشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " پرۆسەی چاكسازی لە ھەرێمی كوردستان بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە 26 هەزار مووچەی نایاسایی بڕدراوە، ئەوەش دەبێتە ھۆی ئەوەی داھاتێكی باش بۆ حكومەت بگەڕێتەوە."

 

وتیشی، " ئێستا كار لەسەر دۆسییەی خانەنشینانی پلە باڵا دەكرێت، كە سەرووی ھەزار پلەیە و دۆسییە بە دۆسییە پێداچوونەوەی پێدا دەكرێت و ھەر خانەنشینێكی پلە باڵا بە مافی خۆی خانەنشین نەكرابێت، لە هەر پلەیەکدا بێت مووچەکەی دەبڕدرێت لە ماوەیەكی نزیكدا یەكلایی دەكرێتەوە و ئەنجامەكەی ڕادەگەیەندرێت."

 

سەبارەت بە چاکسازیکردن لە وەزارەتی پێشمەرگە و بڕینی موچەی بندیوارەکان، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەکرد، "لیژنە بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە و چاکسازییەکان و بڕینی موچە نایاساییەکان سەرجەم وەزارەتەکان دەگرێتەوە و لە وەزارەتی پێشمەرگەش کارەکان دەستیانپێکردووە بەتایبەت لە هێزەکانی 70 و 80."

 

ڕوونیشیکردەوە، "هەر لەمساڵدا یەکلاییکردنەوەی دۆسییەی موچەخۆرانی یەکەکانی 70 و 80-ش تەواو دەبێت و موچە نایاساییەکان دەبڕدرێن، بەڵام پێویستە لەو پرسەدا یەکێتی و پارتی هاوکاربن و هەماهەنگییان هەبێت."

 

باسی لەوەشکرد، "حكومەت بڕیاری داوە پەرلەمان لە ھەموو چاكسازییەكان ئاگادار بكاتەوە و لە ماوەی ڕابردوودا راپۆرتی سێ مانگی بۆ پەرلەمان ڕەوانە كرد، بڕیارە لە مانگی داهاتووشدا راپۆرتی دووەم بۆ پەرلەمان رەوانە بكات، بۆ ئەوەی پەرلەمانیش ئاگاداری هەنگاوەکانی چاکسازی بێت."