گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

کار بۆ گەڕانەوەى ئاوارە ئێزدییەکان دەکەین بۆ زێدى خۆیان

حکومەتى عێراق بودجە بۆ شەنگال دابین دەکات

2019.05.23 - 15:53
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى عێراق بودجە بۆ شەنگال دابین دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح لە ئایندەیەكی نزیكدا وەزیری پلاندانانی عێراق سەردانی شەنگال دەکات، وتەبێژى وەزارەتەکەش دەڵێت، چەند لیژنەیەك لەنێوان عێراق و هەرێم دروست دەكرێن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارە ئێزدییەكان بۆ زێدی خۆیان. . عەبدول زەهرە هێنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "وەزارتى پلاندانی عێراق لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچە ڕزگاركراوەكان، كار دەكات بۆ قەرەبووكردنەوەی ئاوارە ئێزیدییەكان و نۆژەنكردنەوەی شارەكە و فەراهەم كردنی هەلی  كار بۆ ئەوانەی دەگەرێنەوە شارەكەیان". . "وەزارتی پلاندانی عێراقی لە پلانیدا هەیە بودجەیەكی تایبەت بۆ شەنگال تەرخان بكات، ئێستا هەندێ لە ڕێكارەكان سەبارەت بەو پرسە  تەواو بوون، هەندێكی تریشیان لە تەواوبووندان، لە ماوەیەكی نزیكیشدا بودجەی ترخانكراوە ئاشكرا دەكەین"، عبدولزەهرە هێنداوی واى وت. . وتیشی: "لە ئایندەیەكی نزیكدا وەزیری پلاندانی عێراق نوری سەباح دلێمی، سەردانی قەزای شەنگال دەكات بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری دۆخەكە بێت". .   وتەبیژى وەزارەتى پلاندانان ئاشکراشى کرد، پەیوەندیەكی باش و تۆكمە لەنێوان  حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەیە سەبارت بە شەنگال، لە ڕۆژانی  داهاتوویشدا چەند لیژنەیەكى هاوبەش دروستدەكرێن بۆ بەرەوپێشچونی كارەكان. . .