گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە سوپایەكی پەرتەوازە و فرە ئاراستە

ڕاپۆرتێك ئەگەری كودەتا لەعێراق تاوتوێ دەكات

2021.01.10 - 09:40
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێك ئەگەری كودەتا لەعێراق تاوتوێ دەكات

رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە كە گەشتی كازمی بەهاوڕێیەتی فەرماندەی دژە تیرۆر لەشەقامەكانی بەغدا لەپاش گرژی لەگەڵ باڵە ئێرانییە چەكدارەكان ئاماژەیەكی ڕوونە لەسەر ئەو رۆڵەی دەشێت هێزە ئەمنییە دەوڵەتییەكان بیگێڕن ئەگەر بارودۆخیان بۆ بڕەخسێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا ئەمڕۆ (10 كانونی دووەمی 2021) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، باس لەوەدەكات لەسایەی ئەو بارودۆخە سەختەی هەیە چڕكردنەوەی هەوڵەكانی حكومەتی كازمی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و چارەسەركردنی لێكەوتەكانی كۆرۆنا لەسەر حسابی ئەركی بەرەنگاربوونەوەی میلیشیا چەكدارەكان كارێكی لۆژیكییە، وادیاریشە ئەم شەڕە چاوەڕوانكراوە دەكەوێتە قۆناغی داهاتوو.

 

راپۆرتەكە پێیوایە بەهۆی كاریگەریی زۆری هێزە سیاسییەكان لەسەر قەزا و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و دەزگاكانیتر، گۆڕانكاریی ریشەیی لەهەڵبژاردنەكاندا زۆر گەورە نابێت ئەگەر گۆڕان لەدەرەوەی ئەم سیستمە سیاسییەوە نەیەت هەر لەبەر ئەوەش سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەكان ئەگەرێكی زۆر نزیكە ئەوكاتەش ئەركی سوپا و هێزە ئەمنییەكان دەردەكەون بۆ پاڵپشتیكردنیان بەرامبەر هێزە چەكدارە میلیشیاكان.

 

راپۆرتەكە پێیوایە خەونی كودەتای سەربازی بەمانا كلاسیكییەكەی هەر بەدووری دەمێنێتەوە بەهۆی پەرتەوازەیی سوپا و گەندەڵی ئەفسەرەكانی و پەرش و بڵاویی وابەستەیی پێكهاتەكانی بەچەند ئاراستەیەكی جیاجیا بەڵام دەكرێت هەندێ كەسایەتی ناو ئەم دامەزراوەیە لەچەشنی ژەنەراڵ عەبدولوەهاب ساعیدی رۆڵی گرنگ بگێڕن لە راستكردنەوەی ئاراستەو كاروانی سوپا.