ناس کورد-
لە وڵاتی ڕووسیا لەدوای ڕۆژێک لە کردنەوەی، خواردنگەیەک داخرا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لۆگۆ و ناوی خواردنگەکە جۆزێڤ ستالین بوو، ئەوەش خاوەنەکەی ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر کردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ستانیسلاڤ ڤۆڵتمان، شێفێکی ڕووسییە و چێشتخانەیەکی بەناوی "ستالین دۆنەر" کردەوە کە لە پێشەوەی خواردنگەکەی وێنەیەکی سەرکردەی پێشووی کۆمۆنیستی، جۆزێڤ ستالینی دانابوو، هەروەها لە خواردنگەکەدا کەسێک کە جلوبەرگی تایبەتی سەردەمی ستالینی لەبەردا بوو خواردنی پێشکەش بە کڕیاران دەکرد.
لەدوای کردنەوەی خواردنگەکە، مشتومڕێکی زۆر لەسەر ناوەکەی دروست بوو، هەندیکیش بە "کارێکی قێزەون" ناویان برد، تا ئەوەی تەنها دوای ڕۆژئک لە کردنەوەی، خواردنگەکەدا داخرا.
خاوەنی چێشتخانەکە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، "دوێنێ شەممە چێشتخانەکەمان کردەوە و نزیکەی 200 کڕیارمان هەبوو."
ڤۆڵتمان دەڵێت، هیچ هۆکارێکی یاسایی نییە بۆ داخستنی خواردنگەکەی، بەڵام پۆلیس ناچاری کردووە وێنەکەی ستالین دابگرێت و دواتریش لەژێر فشاری بەرپرسانی ناوخۆیی ناوچەکەدا خواردنگەکەی داخراوە.
جۆزێف ستالین، ڕابەری حزبی کۆمۆنیستی یەکێتی سۆڤیەت بوو و لە جەنگی دووەمی جیهانیش ڕابەری یەکێتی سۆڤیەت بوو، بە یەکێک لە سەرکردە دیکتاتۆر و سەرکوتکەرەکانی مێژوو ناسراوە.
خاوەنی چێشتخانەکە ئاماژەی بەوەشكردووە، "چاوەڕێی کاردانەوەم دەکرد بەهۆی ئەو ناوەی بۆ خواردنگەکەم دانابوو، بەڵام چاوەڕوانی ئەوە نەبووم هەموو پەیامنێرە و تەلەفزیۆنەکان لێرە ڕیزبن و ئەو کاردانەوە زۆرەی لێبکەوێتەوە."