ناس کورد-
ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق خوێندنەوەى یەکەمى بۆ پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 تەواوکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دواى ئەوەى ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە 9ى کانونى دووەمى 2021 پەرلەمانى عێڕاق لەسەر پرۆژە یاساى بودجەى ئەمساڵ کۆبووەوە، خوێندنەوەى یەکەمى پرۆژە یاساکە کۆتایى پێهێنا.
لاى خۆیەوە ڕاگەیاندنیى پەرلەمان بڵاویکردووەتەوە، محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمان داواى لە لیژنەى دارایى کردووە کە لە پرۆژە یاساکە بەرامبەر ئەوانەى بڕیارى 315 دەیانگرێتەوە و سەرجەم گرێبەست و ئەوانەى بە کرێى ڕۆژانە کاردەکەن و وانەبێژان دادپەروەر بن.
لە پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 قەبارەکەى 164 ترلیۆن دینارە و داهات 93 ترلیۆن دینارە و بەوەش کورتهێنان 71 ترلیۆن دینارە، لیژنەى دارایى پەرلەمانیش نیازى ئەوەى هەیە خەرجیەکان کەمبکاتەوە بۆ ئەوەى کورتهێنان کەمتر بێتەوە و جەختیان لەوەشکردوەتەوە کە چەندین بڕگە لە پرۆژە یاساکەدا دەگۆڕن.