گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

128 ملیار بۆ هەرێم نێردراوە

فەتح: 128 ملیار دۆلار ڕادەستى هەرێمی کوردستان کراوە

2021.01.09 - 20:55
App store icon Play store icon Play store icon
فەتح: 128 ملیار دۆلار ڕادەستى هەرێمی کوردستان کراوە

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانیى فەتح دەڵێت، لەماوەى چەند ساڵى ڕابردوودا 128 ملیار دۆلار ڕادەستى هەرێمى کوردستان کراوە، بەڵام هیچ حساباتێکى کۆتایى نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حامد موسەوى، ئەندامى پەرلەمانى عێڕاق لەسەر پشکى هاوپەیمانیى فەتح دەڵێت (شەممە 9ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " دەستەى دەستپاکی نوسراوێکى ئاراستەى ئەنجومەنى نوێنەران و حکومەت کردووە و بە وردى ئەو داهاتەى تێدایە کە هەرێمى کوردستان لەماوەى چەند ساڵى ڕابردوودا وەریگرتووە و ئەوەشى کە لەسەریەتى ڕادەستى بکات."

 

ڕونیشیکردووەتەوە، نوسراوەکە باس لەوەدەکات لەماوەى چەند ساڵى ڕابردوودا هەرێم 128 ملیار دۆلارى لە حکومەتى فیدڕاڵ وەرگرتووە، هەروەها هیچ حساباتێکى کۆتایى سەبارەت بەو پارانە لەبەردەستدا نین.

 

موسەوى جەختیلەوەشکردووەتەوە، "ئەوەش واتاى ئەوەیە دزى هەیە و هیچ نەدراوە بە میللەت و هیچ پرۆژەیەک لەسەر ئەو پارەیە دروست نەکراوە و چووەتە گیرفانى حزبە کوردیە گەندەڵەکان."