گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەو پارەیە پشکی هەرێم نییە’’

پەرلەمانتارێک: کێشەیەک هەیە بەهۆیەوە پارە دەدرێتە هەرێم

2021.01.09 - 19:05
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: کێشەیەک هەیە بەهۆیەوە پارە دەدرێتە هەرێم

ناس کورد- 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، پرۆژە یاساى بودجەی 2021 تێدەپەڕێنرێت، بەڵام دواى چەند گۆڕانکارییەک، پێشیوایە کە کێشەیەک هەیە بەهۆیەوە پارە دەدرێت بە هەرێمى کوردستان کە پشکى ئەویش نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن عقابى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق (شەممە 9ى کانونى دووەمى 2021) لە لێدوانێکى تایبەتدا بە "ناس نيوز"ى وت، "دياريكردنى 164 تریلیۆن دینار وەک خەرجى ژمارەیەکى گەورەیە و کاردەکەین بۆ کەمکردنەوەی."

 

باسى لەوەشکرد، "کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنى بڕگەکانى تایبەت بە لایەنى کارپێکردن کە 120 ترلیۆنى بۆ دیاریکراوە و ئەوەش مایەى قبوڵکردن نییە، بڕگە بە بڕگە و وەزارەت بە وەزارەت کارى لەسەر دەکەین و ئەو خەرجیانە کەمدەکەینەوە بۆ کەمترین ئاست، ئەوەش بە گونجان لەگەڵ ساڵانى پێشوو کە بڕى خەرجییە گشتییەکان 70 ترلیۆنى تێنەپەڕاندووە."

 

هەرچى سەبارەت بە کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدایە، ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بەوەداوە، "یەکێک لە لایەنەکانى چارەسەرەکان بریتییە لە ڕێککەوتنى گشتگیر لەگەڵ هەرێمى کوردستان تایبەت بە دەسەڵاتى فیدراڵى کە لەوێ بوونى نییە، ئەوەش سەرەڕاى لایەنێکى تر کە  کەیسە داراییەکانى تایبەت بە پرۆژە یاساى بودجەن."

 

ئەو پەرلەمانتارە پێشیوایە، کێشەیەک بوونى هەیە کە بەهۆیەوە پارە دەدرێت بە هەرێمى کوردستان بەبێ ئەوەى پەیوەندى پێوە هەبێت یاخود پشکى هەبێت لێى، دەشڵێت" "داهاتە فیدراڵییەکان باش دابەشنەکراون هەروەها خەرجییە سیادیەکانیش بەشیوەیەکى ورد تایبەت نەکراون."