گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

پەرلەمان پڕۆژە بودجەکە دەگەرێنێتەوە بۆ حکومەت؟

2021.01.09 - 17:51
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان پڕۆژە بودجەکە دەگەرێنێتەوە بۆ حکومەت؟

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئێستادا هیچ لایەنێکی ناو پەرلەمان داوای گەڕانەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021-یان نەکردووە  بۆ ئەنجومەنی وەزیران، دەشڵیت، پێویستە هەرێم بەزووترین کات شاندێکی سیاسی ڕەوانەی بەغدا بکات، بەڵام حکومەت زۆر بێباکە لەوبارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 کۆببێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکە ئەنجامبدات.

 

بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان (شەممە 9ی کانوونی دووەمی 2021) بە " ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ تەنها خۆێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 دەکرێت،دەنگی ناڕەزایەتیش لە ناو لایەنە سونییەکان و شیعییەکان لەسەر ناوەڕۆکی بودجەکە دروست بووە".

 

لەبارەی ئەگەری دووبارە گەڕاندنەوەی پرۆژە یاساکە بۆ ئەنجومەنی وەزیران لە لایەن پەرلەمانەوە، بەهارمەحمود وتی، " لە ئێستادا هیچ لایەنێک لە ناو پەرلەمانی عێراق داوای ئەوەی نەکردووە پڕۆژە یاساکە دووبارە ڕەوانەی حکومەت بکرێتەوە بە مەبەستی هەموارکردنەوەی، بەڵام ئەو ڕێکارەش ئەگەر کرا ڕێکارێکی یاسایی و لە ناو پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەماندا  ئاماژەی پێ کراوە کە دەبێت بە زۆرینەی دەنگ بکرێت".

 

پەرلەمانتارەکەی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق  ئەوەشی خستەڕوو، " پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 زۆر بە باشی لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان داڕێژراوەتەوە، بەڵام ئەوەی جێی داخە تائێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی نەهاویشتووە کە ببێتە مایەی نیاز پاکی بۆ حکومەتی  فیدڕاڵی و لایەنە شیعە و سوننەکان و تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسەکە".

 

بەهار مەحمود وتیشی، " دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان نیاز پاکی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان لە بارەی بودجەی 2021دا نیشانبدات، پێویستە بە زووترین کات شاندێکی سیاسی ڕەوانەی بەغدا بکات، بەڵام زۆر بەداخەوە حکومەتی هەرێم  زۆر بێ باکە لەو بارەیەوە، نازانین هۆکارەکەی چییە".