گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەی فڕۆکە تێکشاوەکە

بەوێنە؛ لە ئەندەنوسیا فڕۆکەیەک بە زیاتر لە 50 سەرنشینەوە تێکشکا

2021.01.09 - 17:20
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لە ئەندەنوسیا فڕۆکەیەک بە زیاتر لە 50 سەرنشینەوە تێکشکا

ناس کورد- 

حکومەتى ئەندەنوسیا ئاشکرایکرد، ئەو فڕۆکەیەى کە بە زیاتر لە 50 سەرنشینەوە دیار نەما کەوتووەتە خوارەوە و کۆمپانیاى خاوەنى فڕۆکەکەش باسى لەوەکردووە، پرۆسەى گەڕان و بەهاناوەچوون دەستى پێکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژى شەممە 9ى کانونى دووەمى 2021 فڕۆکەیەکى ئەندەنوسى جۆرى "بۆینگ 737 - 500" بە  زیاتر لە 50 سەرنشینەوە دیار نەما، ئەوەش دواى ئەوەى لە جاکارتاى پایتەختەوە هەستابوو.

 

لاى خۆیەوە وەزیرى گواستەوەى ئەندەنوسیا بە سەرچاوەکانى هەواڵى وڵاتەکەى وتووە، فڕۆکەکە کە سەربە کۆمپانیاى "سریویجایا"یە و لە فڕۆکەخانەى جاکارتاوە هەستاوە و بەرەو شارى بونتیاناک ڕۆیشتووە و لە دەریاى جاوە کەوتووەتە خوارەوە.

 

لەلایەکى ترەوە کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، تائێستاش زانیارى سەبارەت بە گەشتەکە کۆدەکەنەوە و تا تەواوکردنى زانیاریەکان هیچ بەیاننامەیەک بڵاوناکەنەوە، پرۆسەکانى گەڕان و ڕزگارکردنیش دەستیان پێکردووە.

 

هەروەها خزمەتگوزارى "فلایت ڕادار" بۆ گەڕان بە شوێنى فڕۆکەکاندا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر ئاماژەى بەوەداوە، تا ئەو کاتەى ئاگاداربوون فڕۆکەکە بە خێراییەکى زۆر دابەزیوە بۆ بەرزى 10 هەزار پێ، ئەوەش دواى 4 خولەک لە هەستانى.