گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداریەک لە لیژنەی داراییەوە

ئەگەر ’’بودجە تێنەپەڕێنرێت ئەوە دوادەکەوێت بۆ شەش مانگی داهاتوو’’

2021.01.09 - 16:04
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەر ’’بودجە تێنەپەڕێنرێت ئەوە دوادەکەوێت بۆ شەش مانگی داهاتوو’’

ناس کورد-

ئەندامێکی کورد لە لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق هۆشداری دەدات کە ئەگەر بودجە ڕەت بکرێتەوە ئەوا بۆ ماوەى شەش مانگى تر تێپەڕاندنى دوادەکەوێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، جەمال کۆچەر (9ى کانونى دووەمى 2021) ڕایگەیاند، "ئەگەر تێپەڕاندنى پڕۆژەیاسای بودجە ڕەت بکرێتەوە ئەوا ئەگەری هەیە بۆ ماوەى شەش مانگ تێپەڕاندنى دوابکەوێت، ئەوەش کارێکى مەترسیدارە چونکە بودجەکە پێویستى بە هەموارکردن هەیە نەک دواخستنى و دەشبێت لەگەڵ بارودۆخى ئابوورى وڵاتتدا بگونجێت."

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بودجە پێویستى بە خوێندنەوەیەکی ورد هەیە لەبەر ئەوەى کورتهێنانێکى زۆرى تێدایە و هەروەها ژمارەیەکى زۆریش لەخۆدەگرێت لە دۆخێکى سەختى ئابووریدا، هەموو مادەکانیشى هەستیار و مشتومڕاوییە و چەند لایەنێکى سیاسیش بەدواى کەلێنەکانیدا دەگەڕێن و لایەنى تریش هەوڵى چاکسازیدا دەدات تێدا بەڵام هەموو ئەوانە کاتێکى زۆریان پێدەچێت."

 

کۆچەر جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، "هەر جۆرە دواخستنێکى بودجە واتا دواکەوتنى پێدانى موچەى فەرمانبەران و شەقامیش ئەوە قبوڵی ناکات بۆیە لەسەر هەموان پێویستە بەرپرسیارێتى تێپەڕاندنى بگرنە ئەستۆ."