ناس کورد-
وەزارەتی دەرەوەى عێراق "سەرسوڕمانی" خۆی لە بڕیاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەربڕی لەبارەى سزادانی فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (9ی کانونی دووەمی 2021) جەخت دەکاتەوە "بڕیارە شتێکی کوتوپڕ و قبوڵنەکراوە."
ئاماژە بەوەش دەکات کە "وەزارەتی دەرەوەى عێراق بە وردی لەگەڵ ئیدارەى ئێستا و نوێ ئەمریکا چاودێری هەموو بڕیارەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەکات لەدژی کەسانی عێراق و هەوڵ دەدات چارەسەری بکات."
دوێنێ وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا سزاى بەسەر فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبیدا لە عێراق سەپاند و لە ڕاگەیەنراوێکدا (8ی کانونی دووەمی 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "ئەندامانى هاوپەیمان لەگەڵ ئێران لە حەشدى شەعبى، هێرشیان کردووەتە سەر هاوڵاتیانى مەدەنى عێراقى کە خۆپیشاندانیان کردووە دژى گەندەڵى و بێکارى و خراپى دۆخى خزمەتگوزاریی و دەستوەردانى ئێران لە کاروبارى عێراق".
ئاماژەى بەوەشکردووە، "فالح فەیاز بەشێکە لەو شانەى قەیرانەى کە لە بنەڕەتدا لە سەرکردەکانى حەشدى شەعبى پێکهێنرا لە کۆتایی ساڵى 2019 بۆ سەرکوتکردنى ناڕەزاییەکانى عێراق بە پشتیوانى سوپاى پاسدارانى ئێرانى و فەیلەقى قودس".
ستیڤن منوچین، وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا دەڵێت، "لەرێگەى فەرمانکردن بە کوشتنى خۆپیشاندەران و سەرپەرشتیکردنى ئەو پرۆسانە، چەکداران و سیاسەتمەدارانى هاوپەیمان لەگەڵ ئێران وەکو فالح فەیاز هەڵمەتێکى توندیان دژى دیموکراتیەت لە عێراق و کۆمەڵگەى مەدەنى ئەنجامداوە".
جەختیشیکردووەتەوە، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە سزادانى ئەوانەى پیشێلکارى بەرانبەر مافەکانى مرۆڤ ئەنجام دەدەن لە عێراق کە ئامانجیان بێبەشکردنى گەلە لە دەربڕینى ناڕەزایی ئاشتیخوازانە و هەوڵدان بۆ بەدیهێنانى دادپەروەرى و ریشەکێشکردنى گەندەڵى.
لە بەیاننامەکەدا فەیاز وەک "سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى" ناسێنراوە کە لە عێراق دروستکراوە بۆ ئەوەى گروپەکانى سەر بە حەشد بخرێنە ژێر کۆنتڕۆڵى حکومەتەوە.
دواتر بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی پیرۆزبایی لە فالح فەیاز كرد بۆ "چوونە پاڵ خەڵكانی شەریف كە ئیدارەی ئەمەریكا بەدوژمنیان دەزانێت".
میدیای حەشدی شەعبی لە پەیامێكدا لە تویتەر كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، بەبڵاوكردنەوەی وێنەیەكی فەیاز لەگەڵ ئەبو مەهدی كە شمشێریان ڕاكێشاوە لەگەڵ پیرۆزباییەك وەڵامی بڕیارەكەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكایان دایەوە.
راگەیاندنی حەشد پیرۆزبایی ئەوەیان لەفالح فەیاز كردووە كە چووەتە پاڵ " خەڵكانی شەریف كە ئیدارەی ئەمەریكا بەدوژمنیان دەزانێت" و بەهاشتاگی "سەركردەكانمان ئەمەریكایان تۆقاند" كۆتاییان بەپەیامەكە هێناوە.