گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

درێژەکەى بخوێنەوە

بەهۆی گڕگرتنی نەخۆشخانەیەک 10 منداڵی تازە لەدایکبوو گیانیان لەدەستدا

2021.01.09 - 14:09
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی گڕگرتنی نەخۆشخانەیەک 10 منداڵی تازە لەدایکبوو گیانیان لەدەستدا

ناس کورد-

بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە بەشى لەدایکبوونی نەخۆشخانەیەکى ویلایەتى مەهاراشتیراى هیندستان، 10 مناڵی تازە لەدایکبوو گیانیان لەدەستدا، هەرچەندە حەوت منداڵ ڕزگار کران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (9ى کانونى دووەمى 2021) دەڵێت، برامۆد خانداتى، پسپۆڕى نەشتەرگەرى لە نەخۆشخانەکە ڕایگەیاندووە، کاتژمێرى دووى سەر لەبەیانى ئەمڕۆ ئاگرەکە کەوتووەتەوە، لە کۆی 17 منداڵی تازە لەدایکبوو توانراوە حەوت منداڵ لە بەشى چاودێرى ناکامەکان ڕزگار بکرێن.

 

هاوکات لە تویتیکدا، ناریندرا مۆدى، سەرۆک وەزیرانى هیندستان ڕایگەیاند، "کارەساتێکى گورچکبڕە لە هاندرا، چەند ڕۆحێکى بچکوڵەى بەنرخمان لەدەستدا، ئومێدەوارم بریندارەکانیش لەنزیکترین کاتتدا چاکببنەوە".

ئودهاڤ ساکری، سەرۆکى ویلایەتەکەش فەرمانی دا بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.

 

 

me_ga.php?id=2119