ناس کورد-
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات لە ڕۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی باران و بەفربارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و پلەکانی گەرماش ڕوو لە دابەزین بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی و کەشوھەوا لە پەیجی "کەش و هەوای هەرێمی کوردستان" کە "ناس کورد" کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (9ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاندووە، لە ڕۆژی پێنجشەممە (14ی کانونی دووەمی 2021) ناوچەکانمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمەپاڵە پەستۆیەکی دەریای (سپی ناوەراست-ڕەش)، بارێکی ناسەقامگیر ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکات کە خۆی لە بارانبارینی پچڕ پچڕ و بەفربارین لەناوچە شاخاویەکاندا دەبینێتەوە."
پێشبینی ئەوەشی کردووە کە "خێرایی با لە ئەنجامی هاتنی بارستە ھەوایەکی جەمسەری ساردەوە 20 تاوەکو 40 کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت بەتایبەت لە رۆژی ھەینیدا، ئەوەش دەبێتە ھۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەرێژەی 4 توەکو 8 پلە، بەمەش تێکڕای پلەکانی گەرما دەگەرێتەوە بۆ ئاستی ئاسایی و خوار ئاستی ئاسایی لە ناوچە شاخاوییەکاندا."
ئەوەشی وتووە، "کاریگەری ئەم شەپۆلە تا ڕۆژی دووشەممە (18ی کانونی دووەمی 2021) لەسەر ناوچەکانمان ئەمێنێتەوە و ھێز و ئاستی دابارینی بەفر و باران زیاتر دەکەوێتە سەر ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای "دھۆک، ھەولێر و ئیدارەی ڕاپەرین"، لە سەنتەری شارەکان کاریگەری مامناوەند ئەبێت".