گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

پێشمەرگە ڕوونکردنەوە دەدات لەسەر دروستکردنی هێزێک بۆ دەروازە سنورییەکان

2021.01.09 - 13:47
App store icon Play store icon Play store icon
پێشمەرگە ڕوونکردنەوە دەدات لەسەر دروستکردنی هێزێک بۆ دەروازە سنورییەکان

ناس کورد-

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات، لەئێستادا ئامادەکاری بۆ دروستکردنی هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگە و ناوخۆ دەکرێت بۆئەوەى لە هەموو خاڵە سنورییەکان جێگیربکرێت، ئەوەش دوای بڕیاری حكومەتی ھەرێم بۆ دروستكردنی ئەو هێزە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بابەكر فەقێ ئەحمەد لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (9ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، دروستکردنی ئەو هێزە "بۆ رێگریكردنە لە زێدەڕۆییەكان یاخود قاچاخچێتی و، ھێزەكانیش لە ھەموو خاڵە سنوورییەكان جێگیر دەكرێن."

 

وتیشی، "ئەو بڕیارە یەكێكە لە بڕیارەكانی چاكسازی و دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆیە ھەوڵێكی جیددی دەدرێت و لە ئێستاشدا میكانیزمێكی بۆ دادەنرێت و بەم زووانە ھێزەكان ئامادە دەكرێن و بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت."

 

بابەکر فەقێ ئەحمەد ڕوونیشی كردەوە، "وەكو وەزارەتی پێشمەرگە، چ ھێزێك پێویست بێت بۆ خاڵە سنوورییەكانی رەوانەی دەكەین، ئەو ھێزانەی ڕەوانەش دەكرێن لە وەزارەتی پێشمەرگە، ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ دەكەن و لەو خاڵە سنووریانە جێگیر دەكرێن".

 

باسی لەوەشکرد، "ئەو ھێزانە كاریان پاراستنی بازگە و گومرگە سەرەكییەكان دەبێت و لە تەواوی خاڵە سنوورییەكان جێگیر دەكرێن، كە پارێزگاری لە شوێنە سەرەكییەكانی ئەو خاڵە سنووریانە دەكەن".

 

ڕۆژی 7ی کانونی دووەمی 2021، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە کە هێزێکی تایبەت و هاوبەش پێکبهێنن، بۆ ڕێگەکرتن لە هەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کارێکی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان".  

  

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، ئەو ھێزە ھاوبەشە، دەسەڵاتی قانونی پێویستی دەبێت بۆ جێبەجێکردنی یاسا وڕێکارەکان لە دەروازەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی و كاری ناقانونی لە سەرجەم دەروازەکان بە بێ جیاوازی. سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی کە پێشتر دراون بۆ ڕێکخستنەوەی گرێبەستی خزمەتگوزاریی دەروازە سنووریەکان، بە ڕەچاوکردنی داھات و بەرژەوەندی گشتی.