گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەشت موچە دابەشکراوە

حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوە لەسەر موچەی دابەشکراوی ساڵی پار دەدات

2021.01.09 - 13:34
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوە لەسەر موچەی دابەشکراوی ساڵی پار دەدات

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە لەسەر موچەی دابەشکراوی ساڵی 2020 دەدات و دەڵێت، پارەکە بەشێکی لەلایەن حکومەتی هەرێم و بەشەکەی تری لەلایەن بەغداوە دابینکراوە، کۆی گشتیی ئەو پارەیەش زیاتر لە شەش تریلیۆن و 500 ملیار دینارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (9ی کانونی دووەمی 2021)، ژمارە و پارەی موچەی دابەشکراوی ساڵی 2020ی بە وردی خستووەتەڕوو، لەو ساڵەدا هەشت موچە دابەشکراوە کە حکومەتی هەرێم 63.8٪ی پارەکەى دابینکردووە و حکومەتی عێراقیش 36.1٪.

 

ڕوونکردنەوەکە دەشڵێت، مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار و نیسان 11 ملیار و 880 ملیۆن دینار لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ قەرزی بانکە ئەهلییەکان بڕدراوە.

 

No photo description available.