گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئەندامێکی لیژنەی دارایی هەڵوێستی شیعە لەسەر پشکی هەرێم ئاشکرا دەکات

2021.01.09 - 11:29
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکی لیژنەی دارایی هەڵوێستی شیعە لەسەر پشکی هەرێم ئاشکرا دەکات

ناس كورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، ناکۆکى لەسەر پشکى هەرێم لە بودجەکەدا هەیە و "پێناچێت لایەنە شیعییەکان قبوڵ بکەن ئەو تێپەڕێنرێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکیی تایبەتدا بۆ "ناس کورد"، ئەحمەدى حاجى ڕەشید (9ى کانونى دووەمى 2021) ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمرۆ شەممە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 خوێندنەوەى یەکەمى بۆ بکرێت لە پەرلەمان، دواتریش ڕەوانەى لیژنەى دارایى وەکو لیژنەیەکى بنەڕەتى و هەروەها لیژنە پاڵپشتیەکانى تریش لەوانە ئابوورى و وەبەرهێنان و لیژنەى یاسای دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

دەشڵێت، "ناکۆکى لەسەر پشکى هەرێم لە بودجەکەدا هەیە و لەو باوەڕەدام برایانم لە پێکهاتە شیعییەکان قبوڵ نەکەن ئەو پشکە کە دیارى کراوە تێپەڕێنرێت کە لە مادەکانى 10 و 11 دیارى کراوە".

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، هەندێک لە پارێزگاکانیش ناڕازین لە پشکى خۆیان، هەروەها دەرماڵە بۆ ئاوارەکان و چەند کێشەیەکى گشتى و تایبەتى تێدایە لەوانە هەڵئاوسانى زۆرى تێدایە، ئەوەش سەربارى کورتهێنانى کەڵەکەبوو کە دەگاتە 71 تریلیۆن دینار کە زۆرترین کورتهێنانە لە مێژووى بودجەى عێراقدا."


ئەحمەدى حاجى ڕەشید باسی لەوەشکرد کە "من پێم وایە بەشێوەیەکى گشتى و لەڕووى ژمارەوە، بودجەی 2021 باشترین بودجەیە کە لە ساڵى 2006ەوە تا ئیستا بۆ عێراق دانرابێت، بەتایبەت کۆمەڵێک ڕاپۆرتى تێدایە لەوانە ڕاپۆرتى دارایى و ڕاپۆرتى بانکى ناوەندى و هەروەها ڕاپۆرتى سیاسەتى بازرگانى دەرەوە و ڕاپۆرتى وەزارەتى پلاندانان و چەندین داتا لەسەر بێکارى و چەندین بەشى تر".

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى

 

ئەندامەکەى لیژنەى داراى ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، بەڵام لەڕووى ناوەڕۆکەوە ئەو پڕۆژە بودجەیە خراپە بەهۆى ئەوەى خەرجیەکانى دەوڵەت 146 تریلیۆن دینارە کە ئەوەش مەحاڵە بەدەستبێت، حکومەت ناچار دەبێت لە یەدەگى بانکى ناوەندى قەرز بکات و بەوەش خوێنبەربوونى ئابوورى لەدراوى عێراقیدا دروست دەکات و دەبێتە هۆى داڕووخانى."

 

ئەحمەدى حاجى ڕەشید باسى لەوەش کردووە، خاڵێکى تریش ئەوەیە لەچاو دراوسێکانیدا عێراق گەورەترین وڵاتە لەڕووى موچەخۆرانەوە، تا ئێستا هەشت ملیۆن موچەخۆرى هەیە  کە سێ ملیۆن و 250 هەزار موچەخۆرى لە کەرتى گشتیە و 600 هەزارى کۆمپانیاکە و نزیکەى ملیۆنێک و 500 هەزار هاوڵاتیش لە تۆڕى چاودێرى کۆمەڵایەتین، هەروەها زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزاریش خانەنشینن و بەشێکیان سود لە سندوقى خانەنشینى وەردەگرن و بەشێکى تریشیان لە بودجەکەدا بۆیان تەرخان دەکرێت.