گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’نەرمی نواندن هەیە’’

ئایا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دادەبەزێت بەهۆی بەرزبوونەوەى نەوت؟

2021.01.09 - 11:10
App store icon Play store icon Play store icon
ئایا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دادەبەزێت بەهۆی بەرزبوونەوەى نەوت؟

ناس کورد- کاروان مەحمود

بەرزبوونەوەى نرخی نەوت و پێشبینییەکان بۆ زیاتر هەڵکشانی، پرسیارگەلێکی لەبارەى دابەزاندنەوەى نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی خستووەتەوە بەرباس.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بریکاری پێشتوتری وەزارەتی دارایی عێراق باس لە کەمکردنەوەی نرخی دۆلار دەکات بەرانبەر دینار و دەڵێت، "پێشبینی گۆڕانکاری و دابەزینی نرخی دۆلار دەکرێت بەرانبەر دیناری عێراقی و لە ناو وەزارەتی دارایش نەرمی نواندن هەیە لەسەر ئەو پرسە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

کۆتایی مانگی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق "بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنان" لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار شکاند، هەر دۆلارێکی بۆ هەزار و 450 دینار بەرزکردەوە، ئەوەش بووەهۆی دروستبوونی ناسەقامگیری لە بازاڕ و هەڵئاوسان و گرانبوونی شتومەک.

 

لە ئێستادا پڕۆژە یاساکە لە پەرلەمانی عێراقە و خوێندنەوەى بۆ دەکرێت، بەڵام فازڵ نەبی، بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق و شارەزای ئابوری لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" وتی، "گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی تەنها لە دەسەڵاتی بانکی ناوەندییە و هەر بڕیارێک درابێت لەوبارەیەوە لە بانکی ناوەندییەوە دراوە، پەرلەمان و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ تەنها دەتوانرێت کاریگەرییان هەبێت لەسەر ئەو پرسە."

 

لەئێستادا نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەتەوە و پێشبینییەکانیش بۆ ئەوە دەچن کە نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە 60 دۆلار، ئەوەش هیوایەکی بۆ بەرزکردنەوەى نرخی دینار بەرامبەر دۆلار گەڕاندووەتەوە، بەوپێیەی ئەو کورتهێنانەی حکومەتی عێراق دەیویست لەڕێگەی بەرزکردنەوەى نرخی دۆلار پڕی بکاتەوە، ئێستا بەهۆی بەرزبوونەوەى نرخی نەوت دەتوانێت ئەو کارە بکات.

 

زیاتر بخوێنەوە: لیژنەی دارایی پەرلەمان: هەموو بڕگەکانی بودجە توانای گۆڕانکاری هەیە

 

فازڵ نەبی پێشبینی خۆی لەبارەی جارێکی دیکە گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی باس کرد و وتی، "بە بۆچوونی من ئەو فشارانەی هەیە لەلایەن پەرلەمانەوە کاریگەری هەبووە، لە ئێستادا لە وەزارەتی داراییەوە نەرمی نواندن هەیە بۆ کەمکردنەوەیەک لە نرخی  دۆلار بەرانبەر دینار، بەڵام هیچ شتێک لەوبارەیەوە لەبانکی ناوەندییەوە ئاشکرا نەکراوە".

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى

 

ڕاشیگەیاند، "نرخی دۆلار بەرانبەر دینار وەکو پیشتر لێ نایەتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ئێستادا و ئەو فشارانەی لەلایەن پەرلەمانتاران و خەڵکەوە هەیە کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دینار هەبێت بەرانبەر دۆلار و پێیدەچێت نرخی 100 دۆلار لە 130 هەزار جێگیر بکرێت".