کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندنى عێراقى كه پێگه‌ى "بلۆمبێرگ"ى ئه‌مریكى بڵاویكردووتهوه، سه‌رجه‌م پشكه‌كانى كۆمپانیاى "ئۆرەنج"ى فەڕەنسى له كۆڕه‌ك تیلکۆم گواستراونەتەوە بۆ سێ وەبەرهێنەرى ناوخۆیی کە سیروان بارزانى یەکێکە لەوان. . به گوێره‌ى بهڵگهنامەكهى "بلۆمبێرگ" ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندنى عێراقى فه‌رمانێكى كارگێڕى ده‌ركردووه و ئاماژه به گواستنه‌وه‌ى 44%ى پشكه‌كانى كۆڕه‌ك دەکات، کە دەكاتە موڵكى كۆمپانیاى "ئۆرەنج"ى فه‌ره‌نسی به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى "ئەجیلیتى" كوه‌یتى، ئەو پشکانە گواستراونەتەوە بۆ سێ وه‌به‌رهێنه‌ر له نێوانیاندا به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى كۆڕه‌ك سیروان بارزانى تێدایە. . بلۆمبێرگ ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووە، هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى خۆى به گواستنه‌وه‌ى پشكه‌كانى ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره ناوخۆییانه، به‌وپێیه‌ش ئێستا سیروان بارزانى "بووه‌ته خاوه‌نى %75ى پشكه‌كانى كۆڕه‌ك تیلیكۆم". . كۆمپانیاى ئۆرەنج و ئەجیلیتى لە ساڵى 2011 به به‌هاى 810 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانیان له كۆمپانیاى كوڕهكدا كرد، به‌ڵام عێراق ساڵى 2014 ئه‌و گرێبه‌سته‌ى نێوان ئه‌و دوو كۆمپانیایه له‌گه‌ڵ كۆڕه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، بەوەى نایاساییە و پابەندى بەڵێنەکانیان نەبوون، بۆیە کارى گواستنەوەى خاوەندارێتى پشکەکانى ئەو دوو کۆمپانیایەى ئەنجامداوە. . له‌وباره‌یه‌وه وته‌بێژى كۆمپانیاى ئۆرەنج ڕەخنە لەو گواستنەوەى پشکانەى دەگرێت و دەڵێت، ئه‌و پشكانهى لاى كۆمپانیاكه‌یان و هاوبه‌شه‌كه‌یان ئەجیلیتى بووه، به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوە و به‌رده‌وام ده‌بن له گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى پێویست بۆ وەرگرتنى قەرەبوو لەو بارەیەوە. . لاى خۆشیەوە کۆمپانیاى ئەجیلیتى ڕایگەیاندووە، به‌رده‌وام ده‌بن لە گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه یاساییه‌كان له دوبه‌ى و نیویۆرك و ناوه‌ندە نێوده‌وڵه‌تییەکان بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى وه‌به‌رهێنانیان و گه‌ڕانه‌وه‌ى پشكه‌كانیان لەو کۆمپانیا عێراقییە. . .