گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مامۆستایانی وانەبێژ بۆ بەڕێوبەری گشتی پەروەردە: شكۆی مامۆستاتان شكاند

2019.03.07 - 10:37
مامۆستایانی وانەبێژ بۆ بەڕێوبەری گشتی پەروەردە: شكۆی مامۆستاتان شكاند

 

ناس كورد- شۆڕش محەمەد

ژمارەیەك لە مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی گردبوونەوە‌و داوایان كرد بەشێوەیەكی هەمیشەیی دابمەزرێن.

 

ژمارەیەك لە مامۆستای وانەبێژ لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی گردبوونەوە، داوایان لە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد كە بەشێوەیەی هەمیشەیی لەناوەندەكانی خوێندن دابمەزرێن، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش پشتیوانی خۆی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دەربڕی لە پێناوی ئەوەی بەشێوەی هەمیشەیی دابمەزرێن.

 

لەگردبوونەوەكەدا مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەیان بەوەكرد: "چەند ساڵە بەوانەبێژی خزمەتی خوێندن‌ و پەروەردە دەكەین، تائێستا دانەمەزراوین، چەند جارێكیش لەو بارەیەوە بەڵێنیان پێداوین بەڵام جێبەجێیان نەکردووە".

 

مامۆستایانی وانەبێژ روونیان كردەوە كە: "حكومەتی هەرێم هیچ یەكێك لەبەڵێنەكانی بەرامبەر وانەبێژان نەبردۆتەسەر، بەڵێن بوو مانگانە 500 هەزار دینارمان پێبدرێت، هەروەها بەڵێن بوو كە مانگانە مووچەمان پێبدرێت، بەڵام چوار مانگی مووچەكانمان نەدراوەتێ‌".

 

لەگردبوونەوەكەدا مامۆستایەكی وانەبێژ بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وت: "ئێوە خۆتان هۆكارن بۆ گردبوونەوە و ئێوە شكۆی مامۆستاتان شكاند، مامۆستاتان والێكرد كە خوێندكار حورمەتی بۆ دانەنێت".