گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڕەشە دەکەن

لایەنگرانى ترەمپ: ئەمجارە بە چەکەوە و بێبەزەییانە دەگەڕێینەوە

2021.01.09 - 10:24
App store icon Play store icon Play store icon
لایەنگرانى ترەمپ: ئەمجارە بە چەکەوە و بێبەزەییانە دەگەڕێینەوە

ناس کورد-

لە ڕێگەى چەند تۆڕێکى کۆمەڵایەتییەوە کە ئێستا مەترسى بۆ دەسەڵاتدارانى ئەمەریکا دروستکردووە، لایەنگرانى ترەمپ بانگەشەى ئەنجامدانى خۆپیشاندانێکى بەرفراوان دەکەن لە ڕێوڕەسمى دەستاودەستکردنى دەسەڵاتتدا و دەشڵێن، "ئەمجارە بە چەک و بێبەزەییانە دەگەڕێینەوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاپۆرتێکى تۆڕى هەواڵى CNNی ئەمریکی کە "ناس کورد" بەدوداچوونى بۆ کردووە (9ى کانونى دووەمى 2021)، بانگەشەکانى لایەنگرانى ترەمپ بۆ گردبوونەوە لە واشنتۆن لەڕێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی پارلەر و تیلیگرامەوە بڵاوکراونەتەوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەلایەن دەزگاکانى ئەمەریکا بەدواداچوون بۆ بانگەشەى لایەنگرانى ترەمپ کراوە کە داوا دەکەن لە ڕێوڕەسمى دەستاودەستکردنى دەسەڵاتى سەرۆکایەتى وڵاتەکەیاندا بەچەکەوە بۆ پاراستنى شکۆى وڵاتەکەیان ئامادە بن.

 

شەوی ڕابردوو ترەمپ ئاشکرای کرد کە ئامادەی ڕێوڕەسمی دەستاودەستکردنی دەسەڵات نابێت، ئەوەش یەکەم ڕووداوی هاوشێوەیە لە 153 ساڵی ڕابردووی ئەمریکا کە سەرۆکى پێشووی ئامادەی ئەو ڕێوڕەسمە نەبێت.

 

بەپێى ڕاپۆرتەکەی CNN، پێشتریش لەڕێگەى ئەو دوو تۆڕە کۆمەڵایەتیە و هەروەها پێگەى (دۆناڵد وێن)ەوە چەند گروپچاتێک لەلایەن لایەنگرانى ترەمپەوە دروستکراوە و ئامادەسازى بۆ خۆپشاندانەکەى 6ى ئەم مانگە کراوە کە دواتر هەڵیانکوتایە سەر کۆنگرێس و توندوتیژی لێکەوتەوە.

 

دەشڵێت، یەکێک لە بەکارهێنەرانى تۆڕی کۆمەڵایەتی پارلەر نوسیوویەتى، "بە ژمارەیەکى زۆرەوە دێین بەجۆرێک هیچ سوپایەکى بەردەوام و دەزگایەکى پۆلیس بارتەقاى نەکات".

 

تۆڕى هەواڵیی CNN باسى لەوەش کردووە، لایەنگرێکى ترى ترەمپ لەڕێگەى پارلەرەوە نوسیوویەتى، "ڕۆژى 20 مانگ بە چەکەوە بۆ بەهێزى وڵاتەکەمان دەگەڕێینەوە کە ئەوەش جیهان لەبیرى ناکات".


کەسێکى ترى نەناسراو لە پێگەى دۆناڵد وینەوە دەڵێت، "گەڕى دووەم کە لە 20ى مانگ دەستپێدەکات بێبەزەییانە دەبێت، گرنگ نییە بەلامەوە ترەمپ لە دەسەڵاتتدا بمێنێتەوە من گرنگى بە جەنگ دەدەم".

 

لاى خۆشیەوە نوسینگەى لێکۆڵینەوەى فیدراڵى بە تۆڕەکەى ڕاگەیاندووە، نیگەرانى لەسەر دۆخەکە کە ڕۆژى ڕێوڕەسمەکە بکرێتە ئامانجێکى تر.