گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە نرخی دۆلاریشەوە

لیژنەی دارایی پەرلەمان: هەموو بڕگەکانی بودجە توانای گۆڕانکاری هەیە

2021.01.09 - 09:16
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی دارایی پەرلەمان: هەموو بڕگەکانی بودجە توانای گۆڕانکاری هەیە

ناس کورد-

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 دەکات و بڕیاردەرى لیژنەى داراییش دەڵێت، هەموو بڕگە و بابەتەکانی پڕۆژەیاساکە جێگەی گۆڕانکاریین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحی فەرمی کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئەحمەد سەفار، بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق (9ى کانونى دووەمى 2021) ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمڕۆ دانیشتنى پەرلەمان بکرێت ئەوا خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژە بودجەکە دەکرێت و هەروەها ڕۆژانى دووشەممە و سێشەممەش پەرلەمان خوێندنەوەى دووەمى بۆ دەکات، دواتریش ڕادەستى لیژنەى دارایى دەکرێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، هەموو بڕگە و بابەتەکانی بودجە مایەى گۆڕانکارییە لەبەر ئەوەى لەگەڵ کارنامەى حکومەت و وەزارەتەکان و وەرقەى سپى چاکسازی وەزارەتى داراییدا ناگونجێت.

 

سەفار دەشڵێت، تەوەرى سەرەکى وەرەقەى چاکسازى کە حکومەت پێشکەشى کردووە، جەختکردنەوەیە لە کەمکردنەوەى خەرجیەکان و زیادکردنى داهاتەکانە، گەر تێبینى بودجەکە بکرێت زۆرترین خەرجى تێدایە، ئەوەش دژیەکە لەگەڵ وەرقەى چاکسازى.

 

بڕیاردەرى لیژنەى دارایى جەختى لەوەش کردووەتەوە، بودجەکە چینە هەژارەکان و مامناوەند و فەرمانبەران و ئەوانەى کە موچ و داهاتیان کەمە کردووەتە ئامانج بەتایبەت بڕیارى گۆڕینى نرخى دینار بووە هۆى هەڵئاوسان بەڕێژەى 25% و ئەوەش بەواتاى دابەزینى داهاتى فەرمانبەران بەو ڕێژەیە.

 

سەفار ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، ڕێژەى 25% لە داهات دەخوات بەهۆى ئەوەى هەڵئاوسانێکى زۆر لە بەرزبوونەوەى نرخى شتومەکدا دروستبووە و چینى موچەخۆران زۆرترین زیانمەندن لە بودجەکەدا.

 

سەفار ڕەخنەى توندیش دەگرێت لە شێوازى مامەڵەکردنى حکومەت لەگەڵ پرسى باجدا و دەشڵێت، حکومەت لەبرى ئەوەى بەهەدەردان لە کۆکردنەوەى داهاتدا چارەسەر بکات کەوتووەتە هەڵەیەکى یاساییەوە لەنرخى باجدا، لە پڕۆژەیاساکەدا بە کاتى و بۆ ماوەى ساڵێک دادەنرێت چونکە یاساکانى باج هەمیشەین و تا هەموار دەکرێن یاخود هەڵدەوشێنرێنەوە.

 

سەفار زیاتر ڕەخنەکانى لەسەر باج ڕوون دەکاتەوە و ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەگەر حکومەت دەیەوێت یاساى باج بگۆڕێت یاخود هەموارى بکاتەوە ئەوا پێویستە پڕۆژە یاسای هەموارکردنى باج پێشکەش بکات.