گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى بزانە

تویتەر بە یەکجاری هەژماری ترەمپی ڕاگرت

2021.01.09 - 08:36
App store icon Play store icon Play store icon
تویتەر بە یەکجاری هەژماری ترەمپی ڕاگرت

ناس کورد-

تویتەر هەژماری فەرمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکای بە یەکجاری ڕاگرت بەهۆی "بەهۆی مەترسی لە زیاتر وروژاندنی توندوتیژی"، ئەوەش بە قسەى کۆمپانیا زەبەلاحەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمپانیای تویتەر کە یەکێکە لە بەربڵاوترین تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "داخستنی هەژماری @realDonaldTrump دوای پێداچوونەوە و چاودێریکردنی تویتە نوێیەکانیەتی."

 

چەند ساڵێکە چەندین یاساناس و کەسانی بەناوبانگ داوا لە ترەمپ دەکەن هەژماری ناوبراو سڕ بکات.

me_ga.php?id=2114

ڕاگرتنی هەژماری ترەمپ دوای ئەوە هات تویتەر هەژماری فەرمی سەرۆکى ئەمریکای ڕاگرت، دواتر ترەمپ لە هەژمارە شەخسییەکەى خۆیەوە هێرشی کردە سەر ئەو بڕیارەى تویتەر، دواتر تویتەر هەژمارەکەی خۆشی داخست.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەی تویتەردا هاتووە، "دوای پێداچوونەوەی ورد بە تویتەکانی ئەمدواییەی هەژماری دۆناڵد ترەمپ و بارودۆخەکە، ئەم هەژمارەمان بە یەکجاری ڕاگرت بەهۆی مەترسی زیادبوونی توندوتیژی."

 

باسی لەوەشکردووە، "لە چوارچێوەی ڕووداوە مەترسیدارەکانی ئەم هەفتەیە، پێشێلکردنی یاساکانی تویتەر دەبێتەهۆی ئەم جۆرە ڕێکارانە، ئێمە "چوارچێوەی کارکردنی گشتییمان" هەیە، بۆئەوەى خەڵکی بتوانن ڕاستەوخۆ گوێ لە بەرپرسانی هەڵبژێردراو و سەرکردەی وڵاتان بگرن." 

 

باسی لەوەش کردووە، "بۆیە ساڵانێک چەندینجار ئەوەمان ڕوونکردووەتەوە کە هەژمارەکان لە سەروی یاساکانەوە نین، کەسیش ناتوانێت تویتەر بەکاربهێنێت بۆ هاندانی توندوتیژی، بە شێوەیەکی شەفافانە بەردەوام دەبین لە سیاسەتەکانمان و جێبەجێکردنیان."

 

پێشتر تویتەر هەژماری ترەمپی بۆ ماوەى 12 کاتژمێر ڕاگرت بەهۆی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.