گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامى توێژینەوەیەکى نوێ

هەواڵێکى مژدە بەخش لەبارەى نەوە نوێیەکانى کۆرۆنا

2021.01.08 - 23:27
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵێکى مژدە بەخش لەبارەى نەوە نوێیەکانى کۆرۆنا

ناس کورد-

 

توێژینەوەیەکى نوێ دەریدەخات ڤاکسینێک سەرکەوتوو بووە لەروبەڕووبونەوەى دوو نەوە نوێیەکەى کۆرۆنا، کە ترس و نیگەرانییان لەجیهان دروستکردووە دواى ئەوەى دەركەوت زۆر خێراتر لە نەوەكەى پێشوو بڵاودەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوو نەوە نوێیەكەى كۆرۆنا يەكيان لە وڵاتى بەريتانيا دەركەوت و ئەوى تريان لە باشورى ئەفريقا، تائێستاش زانيارى تەواو لەسەريان بەردەست نييە.

 

ئاژانسى "ئەسيشيەيتد پرێس" بڵاويكردوەتەوە، سەرجەم ئەو ڤاكسينانەى لە جيهاندا پەرەيان پێدراوە لەسەر ئەوە ڕاهێنراون كە پرۆتينى ڤايرۆسەكە بناسنەوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، كۆمپانياى فايزەر و كۆلێژى پزيشكى لە زانكۆى تەكساس بەيەكەوە كاريان لەسەر چەند تاقيكردنەوەيەكى زانستى كردوە بۆ زانينى ئەوەى كە ڤايرۆسە گۆڕاوەكان كاريگەريان لەسەر كارى ڤاكسينەكان هەيە ياخودنا.

 

ئەوەش هاتووە، لێكۆڵينەوەكە لەسەر 20 كەس كراوە كە ڤاكسينى فايزەريان وەرگرتوە و دەركەوتووە كە ئەو بەرگريەى دروستيان كردوە سەركەوتوو بووە دژى نەوە نوێیەكانى كۆرۆنا.

 

لاى خۆيەوە "فيليپ دورميشەر" سەرۆكى زانايانى كۆمپانياى فايزەر باسى لەوەكردوە، "ئەوەى دۆزرايەوە جێى دڵنەواييە و لانيكەم كێشەمان لەگەڵ گۆڕانى ڤايرۆسەكە نييە كە ببوە هۆى ترساندنى خەڵك".