گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کچە شۆخەکەی کۆشکی سپی لە ترەمپ هەڵدێت

2021.01.08 - 22:28
App store icon Play store icon Play store icon
کچە شۆخەکەی کۆشکی سپی لە ترەمپ هەڵدێت

ناس کورد-

 

هۆب هیکس یەکێک لە نزیکترین راوێژکارەکانى دۆناڵد ترەمپ هەفتەى داهاتوو کۆشکى سپى جێدەهێڵێت و دەستلەکاردەکێشێتەوە، پێش ئەوەى ترەمپ سەرۆکایەتییەکەى کۆتایی بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێگەى "بلومبێرگ" ى ئەمریکى لەزارى دوو سەرچاوەى ئاگادارەوە گواستییەوە، هەرچەندە دەستلەکارکێشانەوەى هیکس پێش هەفتەیەک دەبێت لە کۆتایی هاتنى وادەى سەرۆکایەتى ترەمپ، بەڵام بە هاوڕێکانى وتووە هۆکارى دەستلەکارکێشانەوەى پەیوەندى نییە بە هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس لەلایەن لایەنگرانى ترەمپەوە.

 

هۆب هیکس (٣٣) ساڵ، بەرپرسى جێبەجێکارى پەیوەندییە گشتییەکان و راوێژکارى سیاسی ترەمپە و ساڵى ٢٠١٨ دەستى لەکار کێشایەوە لە ئیدارەى ترەمپ بەڵام ساڵى رابردوو گەڕایەوە کۆشکى سپى.


لەکاتى توشبوونى ترەمپ بە کۆرۆنا لەساڵى رابردوودا راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکرد، کە هۆب هۆکارى توشبوونى ترەمپ بووە، چونکە ترەمپ و ميلانيا لەكاتى گەشتەكەيان بۆ كليفلاند بۆ ئەنجامدانى ديبەيت لەگەڵ جۆ بایدنی ڕكابەرەكەى، ئەویشیان لەگەڵدا بووە کە پێش ترەمپ توشبوونى بە کۆرۆنا راگەیەنرا.