گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تویتەر تویتێكی عەلی خامنەیی بلۆك كرد

2021.01.08 - 22:08
App store icon Play store icon Play store icon
تویتەر تویتێكی عەلی خامنەیی بلۆك كرد

ناس كورد _ 

تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر تویتێكی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێرانی بلۆك كرد كە گومان لە ڤاكسینە ئەمەریكی و بەریتانییەكانی دژە كۆرۆنا دەكات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەنووسی ئێرانی هادی نیلی لەزاری سەرچاوەیەكەوە لە تویتەر بڵاویكردەوە؛ هۆكاری سڕینەوەی تویتەكە پێشێلكردنی پێوەرەكانی تویتەرە لەگەڵ بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست لەبارەی كۆرۆنا.

لەمبارەیەشەوە سەرچاوەیەكی تەكنیكی ئەوەی بە ئەلحوڕە راگەیاندووە بۆ ئەوەی خامنەیی جارێكیتر بتوانێت هەژمارەكەی بەكاربهێنێتەوە دەبێت ئەو تویتە بسڕێتەوە.

 

ئایەتوڵڵا خامنەیی، ئەمڕۆ هەینی (8 كانونی دووەم 2021) ، كڕینی ڤاكسینی ئەمەریكا و بەریتانیای قەدەغەكرد و وتی "ئەگەر ئەمریکا دەیتوانی ڤاکسێن بەرهەم بێنێت بۆ هەموو ڕۆژێ هەزارن کەسی لێ دەمرێت. ئینگلیزییەکانیش هەر بەو شێوە، جێگای بڕوا نین". بەوتەی رێبەری ئێران ئەو وڵاتانە  هەندێ جار ڤاکسێنەکانیان لە سەر گەلانی دیکە تاقی دەکەنەوە. و وتی "دەبێ شانازی بە بەرهەم و دەسکەوتی زانایانی ئێرانی بۆ دروست کردنی ڤاکسین بکەین".

 

عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران، لە یادی ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی 19ی بەفرانباری خەڵکی قوم دژی ڕژێمی شا بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران قسەی بۆ خەڵک کرد و بەپێی بەدواداچوونی ناس بۆ وتارەكە (8 كانونی دووەمی 2021) رێبەری ئێران جەختی كردەوە، ئێستا خەریکە وردە وردە گەمارۆکانی سەر ئێران چی دیکە کاریگەرییان نامێنێت بەهۆی ئابووری ناوخۆییەوە كە ئەو بە "بەرگریكارانە" ناوی برد.