ناس كورد ـ
بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکێک سێ کەس لەگوندی حاسڵی سەر بەقەزای شارەزوور برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەكی پزیشكی بە "ناس كورد" ی راگەیاند (8 كانونی دووەمی 2021) بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکێک لەگوندی حاسڵی قەزای شارەزوور لەنزیك روباری سیروان سێ ئەندامی خێزانێک کە لەباوک و کوڕ وکچێک پێکهاتبوون بریندار بوون.
وتیشی "پاش گەیاندنی بریندارەكان بە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ لە هەڵەبجەی تازە، چارەسەری سەرەتاییان بۆکرا دواتر ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران".