ناس کورد-
ژمارەى توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بەرزبوونەوەیەکى گەورەى تۆمارکرد بەراورد بە دوێنێ، ئەوەش بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى هەرێم.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە (8ی کانونی دووەمی 2021) کە کۆپیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە (٢٤) کاتژمێرى رابردوودا ١٤٠ تووشبووی نوێ تۆمارکراوە، لەکاتێکدا دوێنێ ٨٠ توشبوو تۆمارکرابوو.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣١٧)
١. پشکنین: (٤١٧٠ پشکنینی نوێ)
٢. تووشبوو: (١٤٠ تووشبووی نوێ)
٣. چاکبوون: (٩٧٢ چاکبوون)
٤. مردن: (٥ مردن)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٩٦٨١٢٢ (٣٣٧٥٧٣ هەولێر، ٢٠٧٢٦١ سلێمانی، ٤١٥٩٤٩ دهۆك، ٧٣٣٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٤١٩٥ (٣٦٤٤٨ هەولێر، ٣٠٠٩٤ سلێمانی، ٣٤٥٥٤ دهۆك، ٣٠٩٩ هەڵەبجە)
چاکبوون ٧٨٠٤٠ (٢٧٨٣٢ هەولێر، ٢٢٣٩٣ سلێمانی، ٢٤٨٦٠ دهۆك، ٢٩٥٥ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٢٧٤٠ (٧٧٠١ هەولێر، ٦٠٣٧ سلێمانی، ٩٠٠١ دهۆك، ١ هەڵەبجە)
مردن ٣٤١٥ (٩١٥ هەولێر، ١٦٦٤ سلێمانی، ٦٩٣ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٨ی کانونی دووەم ٢٠٢١