گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

لە چوار مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا

گەرمیان؛ حاڵەتەکانى کوشتن کەمیان کردووە و چەند جۆرە تاوانێكى دیکە هەڵکشاون

2019.05.23 - 10:08
App store icon Play store icon Play store icon
گەرمیان؛ حاڵەتەکانى کوشتن کەمیان کردووە و چەند جۆرە تاوانێكى دیکە هەڵکشاون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح بەپێی ئاماری پۆلیسی گەرمیان لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا تاوانەكانی شەڕكردن، هەرشە كردن، فێل و خراپ بەكارهێنانی ئامێری پەیوەندی كردن، لە سنوری ئیدارەی گەرمیان بەراورد بە ساڵى ڕابردوو زیادیانکردووە، لە بەرامبەردا تاوانەکانى کوشتن و خۆکوشتن کەمیان کردووە. . علی جەمال وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "بەراورد بە چوار مانگی یەكەمی ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی هەندێک تاوان لە سنوری ئیدارەی گەرمیان كەمی كردووە، چەند تاوانێکى دیکەش زیادیانكردووە". . سەبارەت بەو جۆرە تاوانانەى لە سنورەکە زیادیانکردووە، وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان وتى: "لە چوار مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا، تاوانەكانی شەڕكردنی جوراوجۆر بەرزبۆتەوە بۆ 138 حاڵەت، تاوانی هەڕەشەكردن لە 65 حاڵەتەوە بەرزبۆتەوە بۆ 105 حاڵەت و تاوانی  فێڵكردن لە 45 حاڵەتەوە بەرزبۆتەوە بۆ 47 حاڵەت، خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردنیش یەکێکە لەو تاوانانەى کە زیادی کردووە چوار مانگى سەرەتاى ساڵى ڕابردوو 36 حاڵەت بووە بەڵام بۆ ئەمساڵ بەرزبۆتەوە بۆ 48 حاڵەت". .   "حاڵەتەکانى کوشتن و خۆکوشتن بەراورد بە ساڵى ڕابردوو کەمیان کردووە، بەجۆرێک چوار مانگى سەرەتاى ساڵى ڕابردوو چوار حاڵەتى کوشتن هەبووە، بەڵام لە چوار مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا بۆ 3 حاڵەت کەمى کردووە، وە ئەمساڵ هیچ حاڵەتێکى خۆکوشتن لە گەرمیان تۆمار نەکراوە کە ساڵى ڕابردوو تا ئەم بەروارە دوو حاڵەتى خۆکوشتن تۆمار کرابوو"، عەلى جەمال واى وت. . وتیشی، لە چوار مانگى سەرەتاى ساڵى 2018دا دوو حاڵەتى کوشتنى بەهەڵە تۆمارکرابوو، بەڵام ئەمساڵ بەرزبۆتەوە بۆ سێ حاڵەتى کوشتنى بەهەڵە لە گەرمیان. . .