گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت زیاتر بەرزبوویەوە

2021.01.08 - 14:38
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت زیاتر بەرزبوویەوە

ناس کورد-

نرخی نەوتی برێنت بازی زیاتری دا و نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتە 55 دۆلار و 16 سەنت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ هەینی (8ی کانونی دووەمی 2021)، نرخی نەوتی بەرزترین ئاستی لە 11 مانگی ڕابردوودا تۆمار کرد، ئەوەش دوای ئەوەى سعودیە بەڵێنی دا بە شێوەیەکی خۆبەخشی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکاتەوە، ئەوەش شتێکی چاوەڕواننەکراو بوو.

 

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت 1.53% زیادی کردوو و یەک بەرمیل نەوت چووە 55 دۆلار و 21 سەنت.

 

هاوکات نرخی نەوتی خاوی تەکساس 1.36% زیادی کرد و یەک بەرمیل نەوت چووە 51 دۆلار و 51 سەنت.  

 

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو دوای ئەوەى لایەنگرانی ترەمپ چوونەسەر بینای کۆنگرێس، نرخی نەوت کەمێک پاشەکشێی کرد، بەڵام دواتر بەرزبوویەوە.