گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەشەم حاڵەتی خۆکوشتن لە ماوەى چوار ڕۆژدا لە دهۆک ڕوویدا

2021.01.08 - 11:22
App store icon Play store icon Play store icon
شەشەم حاڵەتی خۆکوشتن لە ماوەى چوار ڕۆژدا لە دهۆک ڕوویدا

ناس کورد-

بەیانی ئەمڕۆ گەنجێک لە گوندێکی سەر بە ناحیەی گردەسێن لە سنوری قەزای ئاکرێ بە خنکاندن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، ئەوەش شەشەم حاڵەتی خۆکوشتنە کە لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا لە دهۆک تۆمار کرابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر هەشتی بەیانی (8ی کانونی دووەمی 2021)، گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ لە گوندی پیرخۆلی سەربە ناحیەی گردەسێن لە سنوری قەزای ئاکرێ خۆی خنکاند و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، ئامۆزایەکیشی دەڵێت، هیچ کێشەیەکی نەبووە و کاسبکار بووە.

 

حەجی دیندار هەرکی مامی گەنجەکە بە ناس کوردی ڕایگەیاند، عەبدوڵا ڕەمەزانی ئامۆزایان بە پەت و لە چێشتخانەی ماڵەکەی خۆیاندا خۆی خنکاندووە.


وتیشی، "عەبدوڵا تەمەنی 22 ساڵ بووە و لە چێشتخانەیەک کاری دەکرد، ئەو هیچ کێشەیەکی نەبووە و دوێنێ ئێوارەش لەگەڵ یەکتر بووین."

 

ناس کورد زۆر هەوڵی دا لێدوانی بەرپرسانی ئەمنی پارێزگاکە لەسەر ئەو حاڵەتانە وەربگرێت، بەڵام ئەوان بە بیانوی ئەوەى قسەى لەسەر بابەتی خۆکوشتن ناکەن، هیچ لێدوانێکیان بۆ ناس کورد نەدا.

 

هاوکات دوێنێ لە کەمپی قادیا لە سنوری قەزای زاخۆی سەربە پارێزگای دهۆک گەنجێکی ئێزدی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، واتە لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا، ئەوەش شەشەمین حاڵەتی خۆکوشتنە لە پارێزگاکە.

 

ڕۆژی پێنجشەممە و کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ، کچێکی تەمەن 16 ساڵ بەناوی سەلما سەعید لە کەمپی بێرسڤێی ئاوارەکانی شنگال لە قەزای زاخۆی سەربە پارێزگای دهۆک خۆی خنکاند.

دووشەممەى ڕابردووش، لە ماوەى ئەو ڕۆژەدا دوو کچ و کوڕێک لە دهۆک خۆیان کوشت.

 

پەیامنێرى "ناس کورد" لە دهۆک ڕایگەیاند، نزیک کاتژمێر نۆى شەوی دووشەممە تەرمى گەنجێک بەناوی عومەر محەمەد لە کۆمەڵگای مسیریکێی سەر بە قەزای سێمێل دۆزراوەتەوە.

me_ga.php?id=2109

وتیشى، عومەر تەمەنی لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵیدا بووە و تەرمەکەى بۆ پزیشکی دادوەری دهۆک گوازراوەتەوە.

 

دووەم تەرم ئێوارەی ئەو ڕۆژە دۆزرایەوە، کە تەرمى کچێکی ئێزدی بوو لە کەمپی شاریای سەر بە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک.

 

کچەکە ناوی ئەحلام خەیرییە و تەمەنی 15 ساڵیدایە، تەرمەکەشی بۆ پزیشکی دادوەری دهۆک گوازراوەتەوە.

 

ئەو کچە و خانەوادەکەی خەڵکی ناحیەی گر عوزێری سەر بە قەزای شنگالن و لە کەمپی شاریا نیشتەجێبوون.

 

هەروەها سەرلەبەیانى ئەو ڕۆژە یەکەم تەرم دۆزرایەوە کە تەرمى کچێکی تەمەن 22 ساڵانى دانیشتووى کەمپی ئێسیانى سنوری قەزای شێخان بوو، ئەویش خۆی کوشتبوو.

 

کچەکە ناوى ئەسمەهان خدرە و بەوتەی کەسوکاری، شەو دایک و باوکی خەوتوون، بەڵام کە بەیانی خەبەریان بووەتەوە بینویانە بە لەچکێک خۆی خنکاندووە.