گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامێکی مژدەبەخش لەبارەى کاریگەریی ڤاکسین لەسەر جۆرە نوێیەکەى کۆرۆنا

2021.01.08 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامێکی مژدەبەخش لەبارەى کاریگەریی ڤاکسین لەسەر جۆرە نوێیەکەى کۆرۆنا

ناس کورد-

ئاژانسی ئاسۆشییەتد پرێس ڕایگەیاند، توێژینەوەیەکی نوێ کاریگەری ڤاکسینی فایزەری لەدژی جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا سەلماندووە کە لە بەریتانیا و ئەفریقای باشور بڵاوبوونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاژانسەکە لە هەواڵێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (8ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، تیمێکی کۆمپانیای فایزەر لەگەڵ توێژەرانی لقی پزیشکی زانکۆی تەکساس توێژینەوەیان کردووە لەسەر کاریگەری ڤاکسینەکە، ئەنجامەکەش ئەرێنی بووە و کاریگەری هەبووە.

 

دەشڵێت، توێژەرەوان نمونەی خوێنی 20 کەسیان وەرگرتووە کە ڤاکسینی فایزەریان بەکارهێناووە و لە تاقیگە و دەرکەوتووە کە دژەتەنی ئەو کەسانە بەرگرییان هەبووە لە ڤایرۆسەکە.

 

ئەو دوو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا جیهانی بەخۆیەوە نیگەران و سەرقاڵ کردووە، لە ماوەى ڕابردودا نەوەیەکى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە وڵاتى بەرتیانیا دەرکەوت و لەئێستاشدا ژمارەیەک وڵاتى جیهانى گرتووەتەوە و بەردەوامە لە بڵاوبونەوە، زانایانیش دەڵێن، هێشتا زانیارى زۆریان نییە لەسەرى.

 

تۆڕى هەواڵیی بی بی سی بەریتانى لە ڕاپۆرتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویکردوەتەوە، سەرەتا کۆرۆنا نوێکە لە چەند ناوچەیەکى بەریتانیا دەرکەوتن، دواتر لە وڵاتەکانى دانیمارک، ئوسترالیا و هۆڵەنداش دەرکەون، بەپێى وتەى ناوەندە تەندروستییەکانى ئەو وڵاتانەش ئەو کەسانەى ڤایرۆسەکەیان بڵاوکردوەتەوە لە بەریتانیاوە چوون.

 

بەپێى ڕاپۆرتە پزیشکییەکان، لە باشورى ئەفریقاش ڤایرۆسێکى گۆڕاوى هاوشێوەى ڤایرۆسەکەى بەریتانیا دەرکەوتوە، بەڵام یەک جۆر نین و تەنها لە چەند تایبەتمەندیەکدا لەیەک دەچن.

 

شارەزایان باس لەوەدەکەن، تائێستا 17 گۆڕانکارى لە ڤایرۆسى کرۆنادا ڕویداوە، لەوانەش پرۆتیکەنەکە و وەرگرەکانى کە وەک چەک بەکاریان دەهێنێت بۆ پەیوەستبوون بە وەرگرى خانەکانى جەستەى مرۆڤ، ڤایرۆسەکەش بەردەوامە لە دۆزینەوەى ڕێگەچارە بۆ ئەوەى بتوانێت خۆى بە خانەکانەوە بلکێنێت.

 

ڕاپۆرتەکەى بی بی سی باسى لەوەشکردوە، ڤایرۆسە نوێکە بەشێوەیەکى سروشتى خێراترە لە ڤایرۆسە بنەڕەتیەکە، بەپێى شیکردنەوەکانیش ئەگەرى هەیە ئەم نەوە نوێیە لە سییەکانى نەخۆشێکدا گەشەى بەخۆى دابێت کە سیستمى بەرگرى لاواز بووە و بێدەسەڵات بووە بەرامبەر ڤایرۆسەکە بۆیە ئەویش سییەکانى نەخۆشەکەى وەک ناوەندێک بۆ گۆڕانکاریەکانى بەکارهێناوە.

 

زانایان دەڵێت، زۆر دڵنیان لەوەى کە ڤاکسینەکان کاریگەریان هەیە دژى نەوە نوێکەى ڤایرۆسەکە چونکە ئەو ڤاکسینانە هاوکارى سیستمى بەرگریی جەستە دەکەن کە لە چەند لایەکەوە و لە چەند شوێنێکەوە هێرش بکەنە سەر ڤایرۆسەکە.