ناس کورد-
بۆ هاوکاریکردنی ئێزدییەکان و کەمە ئاینییەکانی تر لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا، ئەمریکا لەڕێگەی نادیە مورادەوە بڕێک پارەى بۆ تەرخان کردن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، وێنەیەکی خۆی لەگەڵ نادیە موراد کە ڕزگاربوویەکی دەستی داعشە و باڵیۆزی ئاشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانە بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، "ئێمە بە کردار پشتگیری لە قسەکانمان دەدەین، زیاتر لە 480 ملیۆن دۆلارمان بۆ هاوکاری ئێزدییەکان و کەمە ئاینییەکانی تر لە باکوری عێراق تەرخان کرد، بەوانەش کە ڕزگاربووی دەستی داعشن."
We backed words with action: more than $480 million to assist Yezidis and other religious minority groups in N. Iraq, including survivors of Daesh's genocide. pic.twitter.com/qEaj4mU3S8
— Secretary Pompeo (@SecPompeo) January 8, 2021
پێشتر نادیە موراد بە دۆناڵد ترەمپی وت، بەهۆی ناکۆکی و شەڕی حکومەتى کوردستان و عێراق ئێزدییەکان ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان خۆیان و هەر لایەک هەوڵ دەدات کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچەیە بکات.
ڕۆژی 17ی تەموزی 2019، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە کەسایەتی 17 وڵات کرد کە ڕوبەڕووی توندوتیژی ئاینی بوونەتەوە و نادیە مورادیش کە براوەى خەڵاتی نۆبڵە بۆ ئاشتی یەکێک بوو لەو کەسانە و چەند خولەکێک باسی لە نەهامەتی ئێزدییەکان کرد.