گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جوڵەیەك لە سەرۆكی كۆنگرێسەوە بۆ لەسەركارلادانی ترەمپ

2021.01.07 - 23:00
App store icon Play store icon Play store icon
جوڵەیەك لە سەرۆكی كۆنگرێسەوە بۆ لەسەركارلادانی ترەمپ

ناس كورد _ 

نانسی پیلۆسی، سەرۆكی كۆنگرێس داوا دەكات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بەپەلە لە پۆستەكەی دوربخرێتەوە بەپێی هەمواری 25 دەستوری ئەمەریكا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نانسی بیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا (كۆنگرێس) رایگەیاند (7 كانونی دووەمی 2021) پێویستە ترەمپ لە پۆستەكەی دوور بخرێتەوە، "چونكە كەسایەتییەكی زۆر مەترسیدارە"، هەرەوها داوای ئەوەشی كرد بەرپرسی پۆلیسی پاسەوانیی ئەنجومەنی نوێنەران لە پۆستەكەی دوربخرێتەوە.

 

پیلۆسی داوای كرد بەپەلەو بە پشت بەستن بە هەمواری 25ی دەستوری ئەمریكا ترەمپ لە پۆستەكەی دوربخرێتەوەو راشیگەیاند، دیموكراتەكان بەردەوام دەبن لە گوشاركردن بۆ لابردنی لەپۆستەكەی.


ئاماژەی بەوەشدا كە چاوەڕێن مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا، هەمواری 25ی دەستور كارابكات و ترەمپ دوربخاتەوە.

هەروەها لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، ئەو كەسانەی بە "تیرۆریست" ناوبردن كە دوێنێ هەڵیانكوتایە سەر بینای كۆنگرێس.

 

هۆكاری داواكەی بیلۆسی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی  دوێنێ شەو لایەنگرانی ترەمپ هەڵیانكوتایە سەر كۆنگرێس و بوونە هۆی پەكسختن و دواخستنی پەسەندكردنی كۆتایی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، بەم هۆیەشەوە كوژران و برینداربوون و زیانی مادی زۆر كەوتنەوە جگە لە دروستبوونی نیگەرانی لەبارەی دەستاودەستی ئاشتیانەی دەسەڵات لەگەورەترین وڵاتی دیموكراسی جیهان.   

  

كۆنگرێسی ئەمەریكا ئەمڕۆ پێنج شەممە (7 كانونی دووەمی 2021) سەركەوتنی جۆ بایدنی بۆ سەرۆكایەتی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پەسەندكرد پاش بەدەستهێنانی زیاتر لە 270 دەنگی نوێنەرانی ویلایەتەكان كە ئەمەش ژمارەی داواكراوە بۆ سەركەوتن بەپێی سیستمی هەڵبژاردنی ئەمەریكا.       

  

بەپێی دوا ئەنجامە پەسەندكراوەكانیش بایدن 306 دەنگی بەدەستهێنا بەرامبەر 232 دەنگ بۆ دۆناڵد ترەمپ و بەم پێیەش دۆسیەی ناكۆكییەكان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بەفەرمی كۆتاییهات.