ناس کورد-
جۆ بایدن، سەرۆکى هەڵبژێردراوى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ماوەبەسەرچوو بە بەرپرس لە توندوتیژیەکانى واشنتنى پایتەخت تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، ئەوەى ڕوویدا دەستدرێژیکردن بوو بۆ سەر دیموکراتیەت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جۆ بایدن (پێنجشەممە 7ى کانونى دووەمى 2021) لە وتارێکدا وتى، ئەوەى لەناو تەلارى کۆنگرێس ڕوویدا یەکێک لە ڕۆژە زۆر نادیارەکان لە مێژووى ئەمریکادا.
باسى لەوەشکرد، ئەوەى ڕوویدا ئەنجامى ڕاستەوخۆ دەستدرێژیکردنە سەر دیموکراتى بوو لەلایەن ترامپەوە، ئاگرى توندوتیژى دەدات و ئەوەش لەپێناو بێدەنگ کردنى دەنگدەرە ئەمریکیەکان.
دواى ئەوەى ڕۆژى چوارشەممە کۆنگرێسى ئەمریکا کۆبوەوە بۆ پەسەندکردنى ئەنجامى هەڵبژاردنەکان، لایەنگرانى ترامپ کە لەسەر داواى خۆى دەستیان کردب بە خۆپیشاندان و هەڵیانکوتایە سەر بارەگاى کۆنگرێس و کۆبونەوەکەیان ڕاگرت، بەهۆى ڕوبەڕوبونەوەشیان لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان 4 کەس کوژران و 52 کەسى تریش بریندار بوون، ڕۆژى پێنج شەممەش کۆنگرێس دووبارە کۆبویەوە و ئەنجانەکانى پەسەند کرد.