گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

پەرلەمانتارێک: ئاڕاستەیەک بۆ هەموارکردنەوەی بودجەی 2021 هەیە

2021.01.07 - 22:26
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: ئاڕاستەیەک بۆ هەموارکردنەوەی بودجەی 2021 هەیە

ناس کورد-

بۆ یەکەمجار دواى ئامادەکردنى، پەرلەمانتارێکى عێراق ئاشکراى دەکات ئاڕاستەیەکى پەرلەمانیى لەئارادایە بۆ گەڕانەوەی ڕەشنوسى پڕۆژە بودجەی 2021ی عێراق بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستى هەموارکردنەوەى و چارەسەرکردنى چەند نادادیەک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەلێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕى (العربي الجديد) کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، عودەى عەواد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق (7ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، لەپڕۆژە یاسایى ساڵى 2021 دا ستەم لەپارێزگاکانى ناوەڕاست و باشوور کراوە لەڕووى پڕۆژە و تەرخانکردنى دەرماڵەوە گەرچى داهاتى ئەو پارێزگایانەش نزیکەى 95% داهاتى دەوڵەت پێکدەهێنن کە دابەشدەکرێت بەسەریاندا بەهەرێمى کوردستانیشەوە.

 

عەواد جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، نوێنەرانى پارێزگاکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق ڕێگە نادەن پڕۆژە یاساکە تێپەڕێنرێت بەبێ هەموار کردنەوە و پیاداچوونەوە بە بەشى ئەو پارێزگایەنەدا بەتایبەت ئەوانەى کە هەناردەکارى سەرەکى نەوتەکەن.

 

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانى لایەنە سیاسییە جیاوازەکان پێداچوونەوەیان بە ڕەشنوسى پڕۆژەکەدا کردووە و خستویانەتە بەردەم ئەنجومەنى وەزیران بۆ ئەوەى هەموارى بکاتەوە بەتایبەت هەندێک هەموار کردنەوە لەدەسەڵاتى پەرلەماندا نیە، بەڵکو دەبێت لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئەو کارە بکرێت.