گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش هەڵكوتانە سەر كۆنگرێس

یەكەم وەزیری ئیدارەی ترەمپ وەك ناڕەزایی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كرد

2021.01.07 - 21:55
App store icon Play store icon Play store icon
یەكەم وەزیری ئیدارەی ترەمپ وەك ناڕەزایی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كرد

ناس كورد _

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویكردەوە، وەزیری گواستنەوە لە ئیدارەی ترەمپ ئیلین چاو، بەهۆی گرژی و توندوتیژییەكانی دوێنێی تەلاری كۆنگرێس بڕیاریدا دەست لە پۆستەكەی هەڵبگرێت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وەزیری گواستنەوەی ئەمەریكا ئیلین كە هاوژینی سەرۆكی زۆرینەی كۆمارییەكانە لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا میچ ماكونیل، لە ئیمەیلێكدا كە واشنتۆن پۆست بڵاویكردووەتەوە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (7 كانونی دووەمی 2021) دەڵێت بەهۆی گرژی و رووداوەكانی دوێنێی ئەمەریكا لە تەلاری كۆنگرێسی ئەمەریكا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش دەكات.

 

ئەم هەنگاوە بەدوای ئەوەدا هات كە پۆلیسی واشنتۆن وێنەی ئەو گومانلێكراوانەی بڵاوكردەوە كە دوێنێ شەو هەڵیانكوتاوەتە سەر كۆنگرێس و بوونەتە هۆی پەكسختن و دواخستنی پەسەندكردنی كۆتایی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا و بەم هۆیەوە كوژران و برینداربوون و زیانی مادی زۆر كەوتنەوە جگە لە دروستبوونی نیگەرانی لەبارەی دەستاودەستی ئاشتیانەی دەسەڵات لەگەورەترین وڵاتی دیموكراسی جیهان. 

 

كۆنگرێسی ئەمەریكا ئەمڕۆ پێنج شەممە (7 كانونی دووەمی 2021) سەركەوتنی جۆ بایدنی بۆ سەرۆكایەتی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پەسەندكرد پاش بەدەستهێنانی زیاتر لە 270 دەنگی نوێنەرانی ویلایەتەكان كە ئەمەش ژمارەی داواكراوە بۆ سەركەوتن بەپێی سیستمی هەڵبژاردنی ئەمەریكا.     

  

بەپێی دوا ئەنجامە پەسەندكراوەكانیش بایدن 306 دەنگی بەدەستهێنا بەرامبەر 232 دەنگ بۆ دۆناڵد ترەمپ و بەم پێیەش دۆسیەی ناكۆكییەكان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بەفەرمی كۆتاییهات.     

me_ga.php?id=2104