گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

کچە کۆچبەرێکی ئێزدی کەوتە ناو دەریای ئیجە

2021.01.07 - 20:12
App store icon Play store icon Play store icon
کچە کۆچبەرێکی ئێزدی کەوتە ناو دەریای ئیجە

ناس کورد-

لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتنی بە ئەوروپا کچە کۆچبەرێکی ئێزدی کەوتە نێو دەریای ئیجە و گیانی لەدەستدا، دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەکیش بەسەر ڕووداوەکەدا تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، هەفتەی ڕابردوو کۆمەڵە کۆچبەرێکی ئێزدی کە ژمارەیان 11 کەس بووە، بەرەو یۆنان بەڕێکەوتوون و لە ڕێگادا کۆچبەرێکیان کە کچ بووە کەوتووەتە دەریاکەوە و خنکاوە.

 

کوردە یەشار، نوێنەری دەزگاکە ئاماژەی بەوەکردووە، بە وتەی خۆیان، کۆچبەرەکان پاش ئەوەی گەیشتوونەتە سنوری یۆنان، پاسەوانانی سەر سنوری یۆنان مۆبایل و کەلوپەلەکانیان لێسەندوون و توندوتیژیان بەرامبەرکردوون دواتر بە تێهەڵدان نێردراونەتەوە سنوری تورکیا.

 

کوردە یەشار ڕاشیگەیاندووە، "باڵوێزخانەی عێراق لە ئەنقەرە هاوکارییان کردووین بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی بەشوێن تەرمەکەدا بگەڕێین، لە ئێستاشدا نوێنەرمان لەگەڵ پۆلیسی دەریای تورکی و پاسەوانانی سنوری تورکیا بەدوای تەرمی کچە ئێزدییەکەدا دەگەڕێن، بەڵام تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە."