گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

زۆکەربێرگ هێرشی توندی کردە سەر ترەمپ و فەیسبوکەکەی ڕاگرت

2021.01.07 - 19:23
App store icon Play store icon Play store icon
زۆکەربێرگ هێرشی توندی کردە سەر ترەمپ و فەیسبوکەکەی ڕاگرت

 ناس کورد-

کۆمپانیای فەیسبوک بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی ڕاگرتنی هەژمارەکانی دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و مارک زۆکەربێرگیش ڕایگەیاند، ترەمپ هەژمارەکەی بۆ شێواندنی پرۆسەی دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات بەکارهێناوە بۆیە ئەو بڕیارەیان داوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مارک زۆکەربێرگ، بەڕێوەبەری کۆمپانیای فەیسبوک (پێنجشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2021) لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ لە هەژمارەکەی خۆی پاڵپشتیی لە گرژییەکانی ناو کۆنگرێس کرد و هانی توندوتیژی دا، لەبری ئەوەی سەرکۆنەیان بکات، بۆیە پۆستەکانی شەوی ڕابردوویان سڕیوەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێمانوایە لە ئەگەری بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان ترەمپ مەترسیی گەورە دروست دەکات بۆیە لانیکەم تاوەکو دوو هەفتەی دیکە هەژمارەکەی ڕادەگرین، تاوەکو دوای دەستاودەستکردنی دەسەڵات بەشێوەی ئاشتیانە."

 

هەژماری دۆناڵد ترەمپ لە فەیسبوک زیاتر لە 32 ملیۆن ڵایکی هەیە و یەکێکە لە چالاکترین هەژمارەکانی فەیسبوک لە جیهان، هاوکات لە ئینستاگرامیش زیاتر لە 24 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە.