گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڵایکی پەیجەکان لادەبرێن

فەیسبوک بڕیاریدا ’’ڵایک’’ی پەیجەکان لابدات

2021.01.07 - 18:59
App store icon Play store icon Play store icon
فەیسبوک بڕیاریدا ’’ڵایک’’ی پەیجەکان لابدات

ناس کورد-

کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، بۆ لەمەودوا بڕیاریداوە "لایک" لە هەژمارە گشتییەکان "پەیجەکان"ی هونەرمەندان، کەسایەتییە گشتییەکان و براندە بازرگانییەکان لاببات و تەنها فؤڵۆوەرس بمێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەبڵاوکراوەیەکی کۆمپانیاکەدا (پێنجشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2021) ئاماژە بەوەکراوە، هەژمارە گشتییەکان "پەیجەکان" بۆ لەمەودوا تەنها بۆ فۆڵۆوەریان دەبێت و ڵایک لەو هەژمارانەدا لادەبرێن. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، مەبەست لەو ڕێکارەشیان بۆ ئەوەیە زیاتر گرنگی بە ئاسانکردنی پەیوەندی خەڵک لەگەڵ ئەو هەژمارانەدا چڕبێتەوە کە دەیانەوێت بەدواداچوونی  بۆبکەن.