گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دوو پڕۆژە’’ چارەنوسى خوێندن یەکلایی دەکەنەوە

2021.01.07 - 18:32
App store icon Play store icon Play store icon
’’دوو پڕۆژە’’ چارەنوسى خوێندن یەکلایی دەکەنەوە

ناس کورد-

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، وەزارەتى پەروەردە دوو پڕۆژەى ئامادەکردووە بۆ بڕیاردان لەبارەى چارەنوسى خوێندنى ئەمساڵ کە هێشتا بڕیاریان لەسەر نەدراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکرد، وەزارەتى پەروەردە دوو پڕۆژەى ئامادەکردووە لەبارەى خوێندنى ئەمساڵەوە و لەکۆبوونەوەى 16 یان 17ى ئەم مانگە لیژنەى باڵاى رووبەڕووبونەوەى کۆرۆنا گفتوگۆى لەسەر دەکات و دواتر دەدرێتە ئەنجومەنى وەزیران و بڕیارى لەبارەوە دەدرێت.

 

وتیشى "ناتوانین بڵیین ئەمساڵ خوێندن دەفەوتێت یان نا، بەڵکو لەسەر بڕیارى هەڵسەنگاندن و راسپاردەى وەزارەتى تەندروستى بڕیار دەدرێت".

 

جوتیار عادل جەختیکردەوە، نازانن هەفتەیەکى دیکە دۆخى کۆرۆنا چى لێدێت بۆیە تا ئێستا بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەى خوێندن نەدراوە، ئەوە پێویستى بە هەڵسەنگاندنێکى ورد هەیە.

 

حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ بڕیاریدا راگرتنى دەستپێکردنەوەى خوێندن درێژبکاتەوە تا حەوتى ئەم مانگە.