ناس کورد-
پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى پیاوێکى راگەیاند، بەتۆمەتى هێرشکردنە سەر هاوسەرەکەى و بریندارکردنى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس (7ى کانونى دووەمى 2020) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی دارەتوو، ئاگادار کراوەتەوە کە لە گەڕەکی نیشتیمان لە ناحیەی دارەتوو، تۆمەتبارێک بە ناوی (م.م.ص) بە شێوەیەکی دڕندانە توندوتیژی بەرامبەر هاوسەرەکەی ئەنجام داوە و زامداری کردووە و هەڵاتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانى توانییان دەستبەجێ شوێنی تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.
بەپێی راگەیەنراوەکە، تۆمەتبارەکە دانی نا بە تاوانەکەیدا، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (7)ی توندوتیژیی خێزانی ڕاگیرا.