گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ھەڵبژاردنی دوور لە ساختەکاری’’

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح و حەلبوسى

2021.01.07 - 17:16
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح و حەلبوسى

ناس کورد-

 

سەرۆک کۆمارى عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوە و جەختیانکردەوە لەسەر پێویستی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی داھاتوو دوور لە ساختەکاری و فرتوفێڵ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆکایەتى کۆمار (7ی کانونی دووەمی 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢١/١/٧ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆکراوە دەربارەی پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی وڵات و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، بۆ ئەو مەبەستە جەختکرایەوە لە پێویستی رەخساندنی دۆخێکی لەبار و گونجاو و دابینکردنی پێداویستییەکان، بەجۆرێک کە زامنی پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکانی داھاتوو بکات، ھاوکات خواستی دەنگدەران بھێنێتەدی دوور ساختەکاری و فرتوفێڵ.

 

 هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە دۆخی ئابووری و تەندروستی وڵات و گرنگی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئابووری کە بەھۆی پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت ھاتووەتە ئاراوە و جەختکرایەوە لە پشتیوانیکردنی چین و توێژی هەژاران و زامنکردنی مافی هاووڵاتیان.