ناس کورد-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، فەرمانبەران دڵنیادەکەنەوە کە ئەولەویەتی کارەکانی حکومەت دابەشکردنی موچەیە و هەرکات داهاتی پێویست ئامادەبوو دابەشی دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (پێنجشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران و دڵنیایان دەکەنەوە کە ئەولەویەتی کارەکانی حکومەت دابینکردنی موچەیە و بەمزووانەش وادەی دابەشکردنی ئاشکرادەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی دارایی ئامادەکارید دەکات و هەرکات داهاتی پێویست ئامادەبوو ئەوکات دەست بە دابەشکردنی دەکەن.