گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

هەرێم؛ %63ی ئافرەتان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کۆمێنت و نامەی سێکسییان بۆ دەنێردرێت

2021.01.07 - 16:07
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ %63ی ئافرەتان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کۆمێنت و نامەی سێکسییان بۆ دەنێردرێت

ناس کورد-

رێکخراوی فریاکەوتنی میللی PAO لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر ئەنجامی راپرسییەکی سەبارەت بە دۆخی ئافرەتان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگەیاند و بەگوێرەی ڕاپرسییەکە، %53ی ئافرەتان سوکایەتییان پێدەکرێت، %62 کۆمێنت و نامەی سێکسیان بۆ دەچێت و ئەوانیشی وێنەیان دەدزرێت %59یان ئافرەتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوەکە لەژێر ناونیشانی "توندوتیژی دژ بە ژنان و کچان لە سۆشیال میدیا" لە ماوەی مانگێکدا لە ڕیگای چاوپێکەوتنەوە ڕاپرسییەکیان ئەنجامیاندابوو و ئەمڕۆ ئەمڕۆ (پێنجشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2021) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی ڕاپرسییەکەیان ئاشکراکرد.

 

بەگوێرەی ئەنجامی ڕاپرسییەکە، " ئەو خانمانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشدارن %53-یان سوکایەتییان پێدەکرێت، هاوکات %63-ی ئافرەتان کۆمێنتى سێکسی و هەراسانکارییان بۆ دەنێردرێت و ئەوانەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا  وێنەیان دەدزرێت %59-یان ئافرەتن."

 

نوێنەری ڕێکخراوەکە لە کۆنفرانسەکە ڕۆژنامەوانییەکدا ڕایگەیاند، " بەوهۆیەوە خانمانی بەشدار لەو تۆڕەکۆمەڵایەتییانەدا هەست بە ئارامى ناکەن".

 

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕاپۆرتى ڕاپرسییەکەیان ئاراستەى داواکارى گشتى و دادگا دەکەن، چونکە بەشێک لە ئافرەتان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشەیان لێدەکرێت و سوکایەتییان پێدەکرێت، وەک پێویست سکاڵاى یاسایی تۆمار ناکەن و لایەنى یاسایی ناگرنەبەر و دواتریش رووبەرووی کێشە و گرفت دەبنەوە.